رێبه‌ر ئه‌حمه‌د: تاوانباران سه‌ر به هه‌ر که‌س و لایه‌نێک بن، بڕیاری سه‌روه‌ری یاسایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
به فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ (رێبه‌ر ئه‌حمه‌د) لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه پێکهاتووه، رۆژی یه‌کشه‌ممه باوکی منداڵه‌که ده‌بینن که ده‌ستدرێژی کراوه‌ته سه‌ر کچه هه‌شت ساڵانه‌که‌ی.
وه‌زیری ناوخۆ، فه‌رمانی کردووه چاوپۆشی له هیچ که‌س نه‌کرێت و به زووترین کات ده‌بێت ماف بۆ خاوه‌ن ماف بگه‌ڕێته‌وه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، فه‌رمانی به به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر کردووه، تاوانباران سه‌ر به هه‌ر که‌س و لایه‌نێک بن، بڕیاری سه‌روه‌ری یاسایان به‌سه‌ردا بسەپێندرێت.
هەواڵەکە وەک خۆی:
لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوو چەند کەسێک “دەستدرێژییان کردە سە‌ر کچێکی تەمەن حەوت ساڵان”، گوتەبێژی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سەرۆکوەزیران دەڵێت، “جێگری سەرۆکوەزیران بە دواداچوونی بۆ دۆسییەکە کردووە و لەلایەن پارێزگاری هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەوە دڵنیا کراوەتەوە کە رێکاری یاسایی پێویست گیراوەتەبەر”.
لە ڕاگەیێندراوێکدا سەمیر هەورامی، گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەشکردووە، “هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ نەرمی نواندن و چاوپۆشیکردنێک بەرامبەر تێوەگلاوانی ئەم تاوانە قێزەونە.. قبووڵ ناکرێت”.
دەقی راگەیێندراوەکەی گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:
لێدوانێک لە بارە‌ی تاوانی دەستدرێژی کردنە سە‌ر کچێکی تەمەن ٧ ساڵان لە ھە‌ولێر.
سەبارەت بە تاوانی قێزەونی دەستدرێژی کردنەسەر کچێکی تەمەن ٧ ساڵان کە ویژدانی هەموومانی بریندارکرد، بەڕێز قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆک وەزیران بە دواداچوونی بۆ دۆسیەکە کردووە و لەلایەن بەڕێز پارێزگاری هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەوە دڵنیا کراوەتەوە کە رێکاری یاسایی پێویست گیراوەتەبەر.
تا ئێستا تاوانبارێک گیراوە و چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکات و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ چەند گومانلێکراوێکی دیکە لە دۆسیەکەدا بەردەوامە.
هاوڵاتیانیش دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ نەرمی نواندن و چاو پۆشیکردنێک بەرامبەر تێوەگلاوانی ئەم تاوانە قێزەونە کە لە نیسانی ساڵی ٢٠١٩دا روویداوە قبوڵ ناکرێت.
سەمیر هەورامی:
وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆک وەزیران
تەواوی بەرنامەی بەرپرسیار لە بارە‌ی کچەکە ببینە کە قسەی بۆ رووداو کرد و بەم شێوەیە باسی رووداوەکەی کرد : ڤیدیۆیەکان لێرەدا ببینە. ئێرە کلیک بکە.
ناوی تاوانباران: پاسەوانانی دکتۆر پیرۆت: دڵدار قاسم عەیز، بەشدار قاسم عەزیز، ئیبراهیم ئیسماعیل عوسمان، باوەژن و خوشکی باوەژنی کجە ژەشت ساڵانەکە
سەرچاوە: ڕووداو