بنیامین ناتانیاهو وەزیری ئیسرائیل، ئەردۆغان بە کۆمەڵ کوژی ژنان و منداڵانی کورد تاوانبار دەکات


ناتانیاهو رۆژی شەمە بیسودووی سێپدامبر لە سەر قسەکانی ئەردۆغان هاتە دەنگ کە گوتبوی: جولەکەکانی ئیسرائیل لە خەڵکی فەلەستین دەدەن و لە سەر عەرز پەیکەریان بە دوای خۆیاندا دەکێشن

ئەردۆغان لە ناو کۆمەڵیک لە گەنجانی تورک لە ئەستەنبوڵ گوتبوی: جولەکەکان لە خەڵک نادەن بەڵکو ئەو ژن و مناڵانەی کە لە سەر عەرز کەوتون دەگرن و لێیان دەدەن، دوا بە دوای ئەم قسانەی ئەردۆغان ناتانیاهو بە خێرا لە تویتێکی خۆی وڵامی ئەو بێرێزیانەی ئەردۆغانی داوە کە بە جولەکەکانی کردبو ناتانیاهو لە وڵامدا گوتی: ئەردۆغان داگیرکەرە باکوری قۆبرێسی داگیر کردووە و هێزەکانی ژنان و مناڵانی بێ تاوانی کورد لە گوندەکانی کوردستان لە ناوەوە و لە دەرەوەی تورکیە کۆمەڵ کوژ دەکات- قاتڵێکی وەک ئەردۆغان ناتوانێت دەرسی ئەخڵاق بە ئیسرائیل بدات

ئەردۆغان پێشتر لە ناو قسەکانیدا گوتبوی: ئەگەر ” جولەکەکان” بیانەوێت هێرش بکەنە سەرمان، وەک موسۆڵمانێک بەرانبەریان دەوەستین شەر دەکەین و دەرسێکی باشیش دەدەین بە جولەکەکان،

لە کەوانەدا {ئامانجی ئەردۆغان لەم قسە راکشانی هەستو سۆزی موسوڵمانانی جیهانە بۆلای خۆی بەرانبەر هەر پێشهاتێک لە لایەن ئیسرائیل بۆ سەر تورکیە، و هەروەها هەرەشەیەکە لە ئیسرائیل بەرانبەر هەر جۆرە پشتیوانی کردن و لایەنگری کردنێکی ئیسرایل لە قەزیەی کورد}

ئیبراهیم کاڵن قسەکەری ئەردۆغان رۆژی یەکشەمە بیسوسێی سێپدامبر لە وڵامی قسەکانی ناتانیاهودا گوتی: وا دیارە دیسان ناتانیاهو دڵ گران بووە لە قسەکانی ئەردۆغان

بە گوێرەی هەواڵەکانی ” سی ئێن ئێن”ی تورکی، کاڵن گوتویە: سەرۆک کۆماری تورکیە لە بەرانبەر سیاسەتی داگیرکەرانەی ئیسرائیل و زۆڵمەکانیان بێ دەنگ نابێت
ئەردۆغان کە بە بەرچاوی دونیاوە و بە شێوەی رەسمی پشتیوانی لە حەماس لە ” غەزە” دەکات رۆژی شەمە تەلەفۆنێکی لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی دەستەی خۆسەرانی فەلەستین، کە رکابەری حەماسە هەبووە
کاری وەر گێرانی بۆ سەر کوردی لە لایەن نادر عینایەتی