لە باژێری ”ساکاریا”ی تورکیا لە پیاوێکی کورد بە ناوی (قادر ساکچی تەمەن ٤٣)ساڵ کە کۆرێکی ١٦ ساڵانی لەگەڵ بووە دەپرسن تۆ کوردی کاتێک ئەڵێت بەڵێ من کوردم دەیدەنە بەر گولە و دەیکوژن کۆرەکەشی بە سەختی بریندار دەبێت ا
ئەم بنەماڵە کەسێکی تریان کە هەر برای ئەم قۆبانیە بووە ساڵی ٢٠٠٦ بە هۆی بابەتێکی هاوشێوە واتە لەبەر کوردبون بە بەرچاو خەڵکەوە لە ناو کۆڵان لە لایەن کۆمەڵێک تورکی رەگەزپەرەستەوە هێرش دەکرێتە سەری ئەیکوژن
ئەم پیاوە کوردە کە تازەیی لە لایەن تورکێکی رەگەزپەرەستەوە کوژراوە بە عەسڵ خەڵکی شاری (موش)ی باکوری کوردستانە، ئەو رۆژە کۆرەکەی ئەبات بۆ سەرتاش خانەو بیباتەوە لە رێگەی گەرانەوە بەرەو ماڵ لە لایەن تورکێکی رەگەز پەرەستەوە کە (٥٥) ساڵی بووە ئەو تورکە رێگەیان لێ دەگیرێت لێیان ئەپرسێت ئێوە خەڵکی سوریەن یان کوردن، پیاوە کوردەش لە وڵامدا دەڵێت بەڵێ ئێمە کوردین ئەو تورکەش دەمانچەکەی لە ناو قەدی خۆی دەردێنێت ئەڵێ حەزم لە کورد نییە هەردووکیان ئەداتە بەر گولە، پیاوەکە گیان لە دەست دەدات مناڵەکەی بە سەختی بریندار دەبێت و دەیگەیننە نەخۆشخانە
ئەو تورکە رەگەز پەرەستەش کە تەقەی لەم باوکو کۆرە کردووە گیراوە، بەڵام بە پێ بابەتەکە کە باس ئەکرێت ئەو قاتڵە تورکە لە لایەن پۆلیسەوە پێ وتراوە بڵێت سەرخۆش بووە ئاگای لە خۆی نەبووە لە کاتی سەرخۆشی تەقەی لەو باوکوو کۆرە کردووە. ئەمە جۆرێکی تر لە تاکتیکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایە کە کاتێک تورکێک تاوانی بەرانبەر کوردێک کرد یان کەسێکی کوردی کوشت بۆ ئەوەی لەو تاوانەی کە بە پێ یاسا لەسەر قاتڵێکە قۆتاری بکەن هەمو جۆرە هاریکاریەکی ئەو تاوانبارە تورکە دەکرێت کە لە تاوانەکەی کەم کەنەوە یان خۆد زۆر نەیهێڵنەوە لە بەندیخانە.
شایەنی باسە براکەی دیکەی ئەم قۆربانیە کە پێشتر ساڵی ٢٠٠٦ لە لایەن چوار تورکی رەگەز پەرەستەوە هێرش کرابووە سەری و کوژرا، یەک کەس لەو چوار قاتڵە لە لایەن پۆلیسەوە گیرا بوو کە ئەویش دوای ماوەیەکی کورت لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە بەندیخانە ئازاد دەکرێت
نوسین و وەرگێرانی لە لایەن ن-ع