بەشێکی زۆری کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆماری ئیسلامی لە فارس جودا دەبینن ئەڵێن دەسەڵاتەکە فارسی نییە
نازانم ناو ئەمە بنین نە ناسینی دەسەڵات یان نە ناسینی عەقڵی داگیرکەری ئێرانی پارسی، کە هێشتا نەیانتوانیوە لەوە بگەن دەسەڵات لەو سنورە سیاسیەی ئێران یانێ فارس فارس یانێ دەسەڵات
بۆ گەیشتن بەم راستیە کە ئەو درندانەی وا ئەمرۆ لە ژێر ناوی ئیسلامەوە حوکم ئەکەن لەو ئێرانە بێ بنەمایەدا و لە بەرژەوەندی نەتەوەی خۆیان واتە نەتەوەی باڵادەست کە فارسە کار دەکەن دەبێت کەمێک بە جوانی لێ ورد ببینەوە
دوای هەڵتەکاندنی دەسەڵاتی تورکانی مەغولی قاجار لە لایەن ئینگلیزەوە رەزاشایان هێنا سەر تەخت دەولەت میلەتیان بۆ فارس درۆس کرد
رەزا شا هەستا بە لاسای کردنەوه لە ئەتا تورک دەستی دابە درۆس کردنی ناسنامەیەکی درۆ بۆ ئەم سنورە سیاسیە زۆانی فارسی لەگەڵ وشەی ئێرانا سەپاندە سەر خاک و نەتەوەگەلی غیرە فارسدا کە لە لایەن ئێرانی پارسیەوە خاکەکانیان داگیر کراوە هەروەها داستانی ئاریاییان بۆ نەتەوەکانی غیرە فارس داتاشی هەتا لەم ڕێگەوە بتوانن لە هەمو ئەۆ نەتەۆانەی کورد بلوچ عەرەب الحوازی مازانی و ئازەریەکان یک نەتەوەی بێواتا درۆس بکەن بە ناو میلەتی ئێرانی
وشەی ئاریایی یان نەتەوەیەک بە ناو میلەتی ئێرانی شتێکی بێ بنەما و هیچ ئەسڵ و ئەساسی نییە ئەم جەعلی سازیە بۆ ئینکار کردنی ناسنامەی ئەو نەتەوانەی غیرە فارس درۆس کرا کە خاکەکەیان لە لایەن فارسی داگیرکەرەوە داگیر کراوە بۆ ئەۆە بڵێن کورد بەلوچ عەرەب مازانی هەتا دوای ئەمانە نەک هەر یەکەو نەتەوەی جودا نین لەگەڵ یەک بەڵکو قەومن و هەمو ئەم قەومانە بەیەکەوە نەتەوەیەک بە ناو میلەتی ئێرانی پێک دێنن
هەستان زمان و کلتوری فارس و هەر شتێک کە پەیوەندی بە مێژوی فارسەوە بوو، بە زۆر سەپاندە سەر نەتەوەکانی غیرە فارسدا هەتا ئەمرۆش لە رێگەی فشار و ئاسمیلاسیونەوە خەریکی لە ناو بردنی ناسنامە زمان و کلتور و مێژوی نەتەوەگەلی غیرە فارسن
راگەیاندنەکان رۆژنامە و کەناڵەکان مەکتەب هەموی فارسیە هەبوونی نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکەی غیرە فارس راکێشن ئەیبەنە شار و ناوچە وشک و کەویریەکانی فارس لەوێ تەولیدی ئەکەن سەرفی خۆیان ئەکەنو ئەیخۆن لەم لاوە نەتەوەکانی غیرە فارس بە تایبەت کورد سەرەرای ئەوەی کە کوردستان دەوڵەمەنە لە هەمو شت چۆنکە هەبوونی کورد تاڵان ئەکرێت لە ژێر هێڵی هەژاریدا بەسەر دەبەن
هەر شتێک کە هی نەتەوەکانی غیرە فارس بێت بۆ نموونە ئەگەر قاڵیەکی کوردی کە لە گوندەکانی کوردستانەوە درۆس دەکرێت بنێرێتە دەرەوە بۆ وڵاتێکی دیکە لە سەری ئەنوسن دروسکراوی دەستی فارسە
ئێرانی پارسی داگیرکەر لە سەر حیسابی شتی نەتەوەگەلی بندەستکراوی غیرە فارس خۆیان بە جیهان دەناسێنن هەمو شتی کوردەکان عەرەب مازانی و بەلوچ بە ناو خۆیانەوە موسادرە ئەکەن
ئەمانە هەموی نموونەیەکی بچوک بوو لەو شتانەی کە باس کرا ئایا هەر روون نییە دەسەڵات فارسیە؟
ئەگەر هەر غیرە فارسێکیش پۆستێکی پێ بدرێت لە ناو دەوڵەتدا ئەبێت بە حەوت ئاو شۆرابێتەوە موتیع و گوێرایەڵی فارسی داگیرکەر بێت لە بەرژەوەندی نەتەوەی بالادەست واتە فارس کار بکات ئەوجا پۆستێکی ناو حکومەتی پێ ئەدەن
فارس هەڵگری هەر ئایدولۆژیەک بێت یان لە ناو هەر رەنگو جلو بەرگێکدا دەرکەوێت چ فارسی سەڵتەنەتخۆاز بێت یان فارسی کومۆنیست کۆماری فارسی ئاخوندی هەمویان پان ئێرانیەکی زۆرخۆاز و رەگەز پەرەستن یەک هێڵی فکریان گرتووە ئەویش ژێردەستە راگرتنی نەتەوەکانی غیرە فارس لە ژێر دەسەڵاتی ئێرانی پارسی
بەڵام سەبارەت بە مەسەلەی کورد کە بەردەوام من رەخنە لە بەشێکی کوردی رۆژهەڵات بەتایبەت ئەو کۆمەڵە سیاسیانەی کە باۆریان وایە بە گۆرینی رژیم مەسەلەی نەتەوەیی کورد چارەسەر بێت لە رۆژهەڵات دەگرم ئەویش ئەوەیە ئایا بە چ مەنتقێک ئەمانە پێیان وایە بە گۆرینی کۆماری سێدارە بۆ هەر حکومەتێکی دیکەی ئێرانی مەسەلەی کورد چارەسەر دەبێت
ئەگەر چاو لەو راستیە دانەخەین ئەتوانین تێبگەین کورد لە ژێر هەر دەسەلاتێکی دیکەی داگیرکەری ئێرانیدا بێت شتێک هەر ئەمێنێتەوە ئەویش کوردستانە کە داگیر کراوە مەسەلەی کورد بێ دەوڵەتیە لە چوارچێوەی ئەو سنورە سیاسیەی ئێران لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانیدا مەسەلەی کورد چارەسەر نابێت
گۆرینی رژێمی ئاخوندی بو هەر دەسەڵاتێکی دیکەی ئێرانی پارسی تەنیا داکەندنی جلی ئاخوندی و لەبەر کردنی ئایدولۆژیەکی دیکەیە نە هیچێ دیکە شەخسەکان هەمان شەخسن عەقڵەکان هەمان عەقڵی ئێرانی داگیرکەری زۆرخۆازە
هەر بۆیە زور بێمانا و ئەوپەری ساویلکەییە ئەگەر پێمان وابێت بە نەمانی کۆماری سێدارە حکومەتی باشتر مودێرن یان سەردەمیانەتر دێتە سەرکار یان ئەو ئێرانە بە دیموکراسی دەگات، هەرگیز!
داگیرکەری ئێرانی ئەزانێت هەر حکومەتێکی دیکە دوای ئەم حکومەتە بێتە سەر کار ئەگەر بە شێوەی مودێرن و سەردەمیانە وڵاتەکە بەرێوە ببات یان پابەن بێت بە دیموکراسی و ئازادی کاتێک هێز لە ناوەندا کۆ نەکرێتەوە و مەسەلەی چارەنوسی نەتەوەکان بە رەسمیەت بناسرێت ئەوە ئەو دەرفەتەش بۆ هەمو نەتەوەکان دەرەخسێت کە خۆیان بریار لەسەر چارەنوسی خۆیان بدەن بە جیابونەوە یان هەرچی…
کەواتە فارسە پان ئێرانیەکان هەرگیز خۆازیاری دیمۆکراسی نین
تەواو ئەو پان فارسانەش کە ئەمرۆ خۆازیاری گۆرینی کۆماری سێدارەی ئێرانن بۆ حکومەتێکی دیکە هیچ کامیان ناخۆازن حکومەتێک دوای کۆماری ئیسلامی بێتە سەر کار کە باۆری بە دیمۆکراسی بێت لە راستیا ئەوان باۆریان بە شتێک بە ناو دابەشکردنی قودرەت نییە
کەواتە کاتێک سەڵتەنەتخۆازەکان موجاهێدەکان حیمەتیستەکان یان هەر پان ئێرانیەکی تر کە ئەڵێن حکومەتی ئاخوندیمان ناوێت ئەمە بەو مانایە نییە کە سەڵتەنەت خۆازەکان موجاهید و کومۆنیست یان هەر حکومەتێکی پان فارسی دیکە دەسەڵاتی گرتە دەستەوە لە کۆماری سێدارە باشتر دەبێت نەخەیر
بگرە خۆازیاری حکومەتێکی دیکتارۆرتر لە کۆماری ئیسلامین دەسەڵاتێکی دەرەندەتر بەڵام بە ئایدولۆژی و جلوبەرگێکی دیکەوە کە بتوانن بە زۆر نەتەوەکانی غەیرە فارس لەو سنوورە سیاسیە بە داگیرکراوی بهێڵنەوە ئەڵبەت ئەوەش بابەتێکی دیکەیە کە ئایا دەتوانن بۆ هەتایە خاکی نەتەوەکانی دیکە بە داگیرکراوی بهێڵنەوە
بەڵام ئەوەی کە گرینگە ئێستە بۆ ئێمە ئەوەیە کە ئێمەی کورد ئەبێت خەبات ئامانج و داخۆازیمان سەربەخۆی بۆ کوردستان بێت یانێ چاوەروانی ئەوە نەبین کە دوای ئەم حکومەتە شتێکی باشتر بێتە سەر کار قەزیەی کورد چارەسەر بێت ئەۆە خۆ خەڵەتاندنە کورد ئەبێت لەگەڵ خۆی راستگۆ بێت قەزیەی کورد مەسەلەی نەتەوەیە لە چۆارچێوەی هیچ یەک لەو دەوڵەتە داگێرکەرانەی ناوچەکە کە کوردستانی تێدا دابەش و داگیر کراوە چارەسەر نابێت قەزیەی ئێمە بێ دەوڵەتیە کوردستان بە بێ خۆاستی کورد دابەش و داگیر کراوە
من نازانم ئەو بەناو حیزبانەی کوردی رۆژهەڵات چۆن ئیجازە بە خۆێان ئەدەن کە لەجێگەی نەتەوەی کورد بریار ئەدەن ئەڵێن کورد سەربەخۆیخۆاز نییە
حیزبە کوردیەکان هیچ کە مەسەلەی نەتەوەیی کە هەمان سەربەخۆیە لە ئەساسنامەیاندا جێگەی نەگرتووە بەڵکو بە جۆرێک کەوتوونەتە ژێر کاریگەری هزری ئێرانی پارسی بۆ ئەوەی کە جێ پەسەندی ئەوان بن ئامانجیان پێچەوانەی داخۆازی نەتەوەی کوردە داوای چەن شتی بچوک وەک خوێندنی ئازاد بە زمانی دایک و چارەسەری کێشەی تەبەقایەتی بۆ کورد دەکەن
ئیتر کورد بن دەست و بێناسنامە دەمێنێتەوە گرینگ نییە بەلایانەوە
ئەمە ئەۆەمان پێ دەڵێت کە حیزبە کوردیەکان لە مەسەلەی نەتەوەیی لایان داوە
ئەی خۆ مەسەلە ئەوە نییە بڵین ئەگەر حیزبەکان پاڵ بدەنە پاڵ داخۆازی نەتەوەی کوردەوە داوای سەربەخۆی بکەن ئەۆە داگیرکەری ئێرانی لەم هێزەی کە هێناویەتە کوردستان بۆ سەرکووت کردنی کورد هێزێکی دیکەی هەیە بیهێنێت
ئەو هێزەی هەیبووەو هەیانە هێناویە بۆ سەرکووتی کورد داگیرکەری ئێرانی لەم هێزە زیاتری نییە بیهێنێتە کوردستان
ئەگەر کورد دووای نەمانی کۆماری سێدارە ڕێگەی خۆی لە ئێرانی پارسی جیا نەکاتەوە کورد لە ژێر هەر دەسەڵاتێکی دیکەی ئێرانی داگیرکەردا بێت وەزعی لەمەی کە ئێستە دەهێنن بەسەریدا باشتر نابێت هیچ چەندێن ساڵی دیکە هەر بن دست و بێ دەوڵەت دەمێنێتەوە
نادر عینایەتی