یەکەم دابەش کردنی کوردستان ساڵی 1639 بوو کە لە چوارچێوەی پەیمانی قەسری شیریندا لە نێوان دوو ئیمپراتۆری داگیرکەری عوسمانی و سەفەویدا لە شەڕی چاڵدێران لەسەر خاکی کوردستان لەنێوان ئەو دوو زلهێزە کوردستان کرا بە دوو پارچەوە
دوای هەڵۆەشانەوەی ئیمپراتۆری عوسمانی وڵاتانی زلهێزی جیهانی 1923-07-24 رێككەوتننامەی لۆزانیان مۆرکرد، ئەو پارچە کوردستانەی کە لە بندەستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بوو دابەشکرا
ئەو هێزانەی لە شەڕی جیهانی یەكەم كە لە نێوان ساڵانی (1914 – 1918) سەركەوتبوون، لە مانگی تەمووزی ساڵی (1923) دا لەشاری (لۆزان) ی (سویسرا) كۆبوونەوەو پەیمانێكیان واژوو كرد كە دواتر بە پەیمانی لۆزان ناسرا.
بابەتی سەرەكی ئەو كۆبوونەوەیە، دابەشکردنی کێکی سەرکەوتنیان بوو لە شەڕ و کێشانەوەی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو لەسەر میراتی عوسمانییەکان، ئەویش دوای هاتنە ناوەوەی سووپای وڵاتە زلهێزەکان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داگیرکردنی خاکێکی بەرین لەلایەن ئەوانەوە
هێزە سەرکەوتووەکانی شەڕی یەکەم، بەپێوانەی بەرژەوەندی و خواست و بە تاڵانبردنی سەروەت و سامانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رازیکردنی دڵی ئەۆانەی کڵاو سووری بەر لەشکەر بوون، ناوچەکەیان لەسەرخۆیان دابەشکرد
لە کاتی دارژاندنی ئەو سنوورە سیاسیانە لە ناوچەکە بەبێگوێدانە خواستی کوردستانیان لە رۆژی (24 تەمووزی ساڵی 1923)دا پەیمانی (لۆزان) واژووكرا دەوڵەت بۆ کورد درۆس نەکرا خاکی کوردستانیان بە سەر دەوڵەتەکانی تورک فارس و عەرەبدا دابەش کرد
لە دوای واژووكردنی پەیمانی (لۆزان) توركیا، ئێران، عێراق و سووریا بە هەموو هێزی خۆیان سیاسەتی نكۆڵی و لەناوبردنیان لە بەرامبەر گەلی كوردستان پەیڕەو كرد.
داگیرکەرانی ئێرانی تورک و عەرەب ئەوەی لە دەستیان هاتبێت لە ڕێگەی ئاسمیلاسیون زەبروو زۆر و کوشتن بە مەبەستی سەرکووت و ملکەج کردنی کورد و لەناو بردنی زمانو کلتوری کورد واتە حەلکردنیان لە ناو کلتور و زمانی داگیرکەردا کە لە کورد بوون بیانشۆرنەوە دوور لە یاسای مرۆڤایەتی بەرانبەر کورد کردوویانە
هێنانی تورک فارس و عەرەب بۆ گوندو ناوچە و شارەکانی کوردستان بۆ گۆرینی دیمۆگرافی خاکی کوردستان بەشێکی گەورەی ئەو تاۆانەیە کە لە لایەن داگیرکەرانەوە بەرامبەر نیشتمانی کورد دەکرێت
لە درێژەی سیاسەتی پاكتاوی نەژادی و گۆرینی دیمۆگرافی خاکی کوردستان لە لایەن داگیرکەرانەوە لەم ساڵانەی دووایدا بە ملوێن عەرەب بەناو هەڵاتن لە ترسی هێرشی چەکدارانی داعش دوو بۆ نزیک سێ ملوێن عەرەب هاتوونەتە شارەکانی باشووری کوردستان ئێستە دوای نەمانی داعش بەغدا نایەوێت ئەوانە بگەرنێتەوە بۆ شارو ناوچەکانی خۆیان ئەو عەرەبگەلە بە مەبەستی مانەوە رەۆانەی کوردستان کراون
لەولاشەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ۳ ملوێن ئاۆارەی عەرەبی لە سەر خاکی کورد لە نێوان باکوور و رۆژئاوای کوردستان راگرتووە داۆا لە زلهێزانی رۆژئاوا دەکات هاوکاری بکەن ئەو عەرەبە ئاۆارە بووانە ببەن لە سەرخاکی کورد لە رۆژئاوای کوردستان نیشتەجێیان بکەن کە بەتەواوی دیمۆگرافی رۆژئاوای کوردستان بگۆرن بیکەنە شوێنی عەرەب
پەنا نەدانی ئەو ئاۆارانەی عەرەب لەلایەن وڵاتانی عەرەبیەوە و رەوانە کردنیان بۆ کوردستان هەر درێژەی ئەو سیاسەتەیە کە زیاتر لە 80 ساڵە لەوەتەی دەوڵەت بۆ ئێرانی تورک و عەرەب درۆسکراوە بۆ گۆرینی دیمۆگرافی خاکی کوردستان عەرەب تورک و فارس ئەهێنرێت لە کوردستان نیشتەجێ دەکرێن.
ن,ع