کچێکی پەنابەری سیاسی کورد خەڵکی شاری کرماشان کە دانیشتووی وڵاتی سویسڕایە مەترسی ناردنەوەی بۆ ئێران لە سەرە.

ئارەزوو ئەلیاسی کچە پەنابەرێکی کوردە لە وڵاتی سویس خوێندکاری بەشی میکانیک بووە ئەندامی حیزبی دیموکراتی (ڕۆژهەڵاتی) کوردستانە، چەند ئەندامیەتی لەو حیزبەدا هەیە وەک ئەندامیەتی لە یەکێتی لاوان و ژنان.

لەبەر ئەوەی کە بنەماڵەکەی سەر بە حیزب و سیاسی بوون ساڵی 2015 لەگەڵ خانەوادەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەجێ دێڵن کۆچ دەکەن و دەرۆن بۆ سویسڕا لەوێ داوای پەنابەری دەکەن.

بەڵام ئەم کچە لە ماوەی ئەم 5 ساڵەدا چەند جار لە لایەن وڵاتی سویسڕاوە وڵامی رەدی وەر گرتووە و مافی پەنابەری پێ نەدراوە و دەوڵەتی سویس ڕێکەوتی 31ی مانگی7ی 2020ی دیاری کردووە کە ئەم کچە کوردە رادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بکاتەوە.

ئارەزوو چالاکێکی سیاسیە، ئەگەر ڕادەستی ئێران بکرێتەوە گیانی لە مەترسیدا دەبێت.

داوا لە هەموو رێکخراوە سیاسی و کۆمەڵایەتی و خەڵکی بەویژدان دەکات، بە دەنگیەوە برۆن لە هەر ڕێگەیەکەوە بتوانن یارمەتی بدەن و رێگری ئەوە بن نەینێرنەوە بۆ ئێران.

تکایە لەم لینکە کە لە ژێرەوە دانراوە واژۆ بکەن واژۆەکانی ئێوە پێش بە ڕادەست کردنەوەی بۆ ئێران دەگرێت وادەکات کە جارێکی دیکە وڵاتی سویسڕا چاوێک بە کەیسەکەیدا بخشێنێتەوە.

ئێرە کلیک بکەن بۆ واژۆ کردن

ئەم وێنە سەیر بکەن کە بزانن چۆن واژۆ دەکەن.