دوڵەتی تورکی داگیرکەر پەرتووکخانەی “میر عەلی جەلادەت بەدرخان”ی زمانناسی کوردی باکووری کوردستانی ڕووخاند.
پەرتووکخانەی میر جەلادەت عەلی بەدرخانی زمانناسی کورد لە لایەن شارەوانی سـیرت لە باکووری کوردسـتان رووخێنرا.
جەلادەت عەلی بەدرخان یەکەم کەس بوو کە پیتی لاتینی بۆ نووسینی کوردی سەروو بەکار ھێنا کە ئێستا بە زۆری زاراوەی کورمانجی/کرمانجی زازاکی بهو پیته دهنووسن.
ژیاننامەی میر جەلادەت عەلی بەدرخان:
میر جەلادەت علی بەدرخان (١٨٩٣- ١٩٥١):
لە ساڵی ١٩٣٢ لە شاری دیمەشق گۆڤاری (هاوار) و لە پاشان گۆڤاری(ڕۆناهی) بە زمانی کوردی دەرکرد، میر جەلادەت بەدرخان بەوە بەناوبانگە کە ئەلفبای کوردی بە پیتی لاتینی داناوە.
ئەم زانا مەزنە کە سەر بە بنەماڵەی کوردپەروەری بەدرخانیانە یەکێکە لە گەورەترین و بەناوبانگترین کەسایەتییە کوردەکان کە لە بواری نەتەوەیی و ڕۆشنبیری کوردیدا کاری کردووە لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا، میر جەلادەت لە ساڵی ١٨٩٣ی.ز لە ئیستانبۆڵ لە دایک بووە، کوڕی میر ئەمین عەلی بەدرخان بووە، خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی لە شارەکانی “ئیستانبوڵ و ئەنقەرە و سالۆنیک و ئەدرنا” تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩١٩ لە گەڵ (مێجەر نۆئێل)ی ئینگلیزدا سەردانی کوردستانیان کردووە بە مەبەستی ڕێکخستن و بەرپاکردنی شۆڕشێک لە دژی کەمالییەکان لە تورکیا، بەڵام ئەو هەوڵەیان سەری نەگرت، کاتێکیش جوڵانەوەی کەمالییەکان پەرەی سەند و دەسەڵاتیان لەو سنوورە سیاسیەی کە پێ ئەوترێت تورکیا گرتەدەست، فەرمانی لە سێدارەدانیان بۆ میر جەلادەت و باوکی و براکانی دەرکرد، لەبەر ئەوە ناچاربوو کوچ بکات بۆ رۆژئاوا و لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەگیرسێتەوە، لەوێدا درێژەی بە خوێندندا لە بواری یاسادا خوێندن تەواو دەکات، لە ساڵی ١٩٣٢ی.ز لە شاری دیمەشق گۆڤاری (هاوار) و لە پاشان گۆڤاری(ڕۆناهی) بە زمانی کوردی دەرکرد، میر جەلادەت بەدرخان بەوە بەناوبانگە کە ئەلفبای کوردی بە پیتی لاتینی داناوە و بیرۆکەی ئەو ئەلفبایەی لە ساڵی ١٩١٩دا لەلا پەیدا بووە، سەرەتا توانی ئەلفبایەک دابنێ کە ژمارەی پیتەکانی ٣٦ پیت بوون، پاشان ساڵی ١٩٢٤ کە لە ئەڵمانیا بوو بەو ئەلفبایەدا چووەوە و دەستکارییەکی تیادا کرد و ژمارەی پیتەکانی کردە ٣٤ پیت، تا لە ساڵی ١٩٢٨ بۆ جاری دووەم دەستکاریەکی دیکەی تێدا کرد و ژمارەی پیتەکانی کردن بە ٢٥ پیتی لاتینی. ئەم ئەلفبایە بووە بنەما بۆ ئەلفباکەی کە لە ١٩٣٢ی.ز دا لەسەر لاپەڕەکانی گۆڤاری هاوار بڵاوی کردەوە، ئەم زانا مەزنە لە ١٥ی تەممووزی ١٩٥١ کۆچی دوایی کردووە.
(سەرچاوە پەرتووکی الألفباء الکوردیة)
دانانی هۆگر طاهر توفیق.
ئەمەش نموونەیەک لە نووسینەکانی:
ڕشبەڵەک.
(ژ جەمشید و سیەنم خانێ وە ل
بێرۆتی، مێڤانێن مامێ خووە).
زارۆ تۆ!
ئەڤ بوونە دە پازدە رۆژه وە تەرکا مالا باڤێ خوە داو هۆن چوونە بێرۆتێ، نەک مامێ خووە، باوەڕ بکن ئیدی وەختا کۆ ئەم لسەر ڤێ چوونێ هەنەک خەبەر بدن، بڤێ نەڤێ هۆن ژ هۆنێ بخوازن بزانن دپەی وەرە و پەیەی وەبەر گەهێ.
مالا باوێ وە چەوان دخویا بە وە د پر گارا مالا وەدە هاتییە گوهەرتن وئەڤ چاوان گۆهێڕیە و ب ڤێ گوهارتنێ گەلۆ ئەم رازینە، ئان ئەم بیریا وەختێ بەرێ، وەختێ کو هۆن ل مال بودن دکن هۆن ب خووە ژی دزانن کۆ ئیشێ وە زەهمەتە، تەشغەلەکە.
لێکدانەوەی وشەکان:
ڕشبەڵەک: لە ناوچەی بۆتان بە نامە، یان کاغەز دەڵێن.
ژ: بۆ
مێڤان: میوان
زارۆک: منداڵ
زارۆنۆ: منداڵینە.
ماڵا باڤێ خووە: ماڵ باوکی خۆی.
هۆن: ئێوە.
نک: کن،لە، جەم.
ئیدی: ئیتر.
ئەم: ئێمە.
هەنەک: هەندێک.
خەبەر بدن: قسە بکەین.
بڤێ نەڤێ: بتانەوێت یان نەتانەوێت.
دی پەی وەرە: لەپاش ئێوە.
بەرگەهێ: بەردەرگا.
دخویا: دەردەکەوێ، دیارە.
پڕگار: حەوشە.
گوهەرتن: گۆڕان.
گەڵۆ: کوڕینە.
بیریا: بیری.