هیدایەت عەبدوڵڵاپوور زیندانی سیاسی کورد لەسێدارە درا

دوای ئەوەی کە هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بەندکراوی سیاسی کورد ماوەی یەک مانگ لە بەندکراوانی دیکە جودا دەکرێتەوە و دەیبەن بۆ شوێنێکی نادیار٫ لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاند کە ناو براویان لەسێدارە داوە


رۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (١٠ی ژوئەنی ٢٠٢٠) بنەماڵەی هیدایەت عەبدوڵاپوور سەردانی بەشی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی پارێزگای ئورمیەی کردووە و لەوێ پێیان ڕاگەیاندووە کە کوڕەکەتان ٢٠ ڕۆژ لەوە پێش لە سێدارە دراوە.


بێ ئاگادار کردنەوەی بنەماڵەی هیدایەت عەبدووڵڵاپوور کە تەنانەت پارێزگارەکەیشی ئاگادار نەبووە ناوبراویان لە سێدارە داوە بەرپرسانی دەزگای دادوەریی ئورمیە دوای بە بنەماڵەکەیان گوتووە کە حوکمی سێدارەی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور لە شاری شنۆ جێبەجێ کراوە.

هیدایەت عەبدوڵڵاپوور 15ی ژوئەنی 2016 لەگەڵ کۆمەڵێ خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەکانی سپای داگیرکەری ئێرانەوە دەسبەسەر دەکرێت سێ مانگ لە ژێر لێدان و ئەشکەنجەیەکی زۆر لە دەستبەسەرگەی ئیتیلاعاتی ئورمیە رایدەگرن دوای گوازتوویانەتەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە

ناوبراو مانگی ڕێبەندانی ٢٧١٦ لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو بە تۆمەتی هاوکاری کردنی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە تێکهەڵچوونی گوندی قەرەسەقەل کە لەنێوان پێشمەرگەکانی حدکا و هێزەکانی سپای پاسداران هاتە ئاراوە، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.