بنەماڵەی ساڵح موسلیم ئەڵێن کچێکمان لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە رادەستی تورکیا کرا
باوکی دالیا مەحموود موسلیم لە راگێیندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد 6 ساڵ پێش ئێستە کچەکەیان وەک زۆربەی کوردانی رۆژئاوای کوردستان بە مەبەستی پاراستنی خاک دژی تیرۆریستانی داعش پەیوەندی بە یەکێنەکانی پاراستنی ژن YPJ کرد
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەر چەند هۆکاری تەندروستی پێش 6 مانگ دەسبەرداری شێرڤانان و ئەرکەکانی بووە بە مەبەستی چارەسەری رویکردوەتە باشووری کوردستان هەموو رۆژ لە پەیوندیا بوو لەگەڵ خانەوادەکەی تا ماوەیەکی کەم بەرلە ئێستا رایگەیاند کە دەیەوێ بگەرێتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان بەڵام رۆژی یەکشممە 19/07/2020 لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە رادەستی تورکیا کراوە
ئەگەر کچەکەمان لە ژێر گوشاری هێزەکانی تورک هەنێ شت باس بکات یان بە زۆر پێ بڵێن دان بە هەنێ شتدا بنێت ئەو دانپێدانانە دوورن لە راستی
ئێمە ئیدانەی ئەو کارە قیزەونەی حکومەتی هەرێم دەکەین بۆیە بەرپرسیاریەتی بێ سەروشێنکردنی کچەکەمان لە باشووری کوردستان یان رادەستکردنی بە تورکیا لە ئەستۆیە
ئەم هەواڵە ئایا حکومەتی هەرێم ئەم کچەی برازای ساڵح موسلیمی رادەستی تورکیا کردووە یان چۆن کەوتوەتە دەست هێزەکانی تورکیا تا ئێستە روون نییە
بەڵام بەپێ رابردووی حیزبەکانی باشووری کوردستان بەتایبەت یەکێتی و پارتی کە هەتا ئێستە زیاتر لە 300 رۆڵەی قارەمانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان بێسەروشێن و رادەستی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کردووە و پاشان لەوێ لەسێدارەدراون هەروەها هەنێ لە کوردانی باکووری کوردستانیشیان رادەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کردووە و زۆرجاریش چاوساقیان بو هێزەکانی ئێران و تورک کردووە لە باشووری کوردستان هێرش کراوەتە سەر حیزب و چەکدارانی رۆژهەڵات و چەکدارانی باکووری کوردستان
بەوهۆیەوە ئەتوانێت گووتەکانی بنەماڵەی ساڵح موسلیم دوور نەبن لە راستی و ڕێتێ ئەچێت حکومەتی هەرێم ئەو کچەی رادەستی تورکیا کردبێت