دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی “دیاکۆ ڕەسولزادە و سابیر شێخ عەبدوڵڵا” دوێنێ رێکەوتی 14/07/2020 لە شاری ورمێ لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە لە سێدارەدران
لە کۆتایی هاوینی 2010، لە نمایشی سەربازی ساڵوەگەری شەڕی ئێران و عێراق لە مەهاباد بۆمبێک تەقێندرایەوە. 12 کەسیان لێ دەکوژرێت. دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە تۆمەتبارکرد
14ی مارسی 2014ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە 3 کورد بە ناوەکانی “دیاکۆ رەسول زادە و سابیر شێخ عەبدوڵڵا و حوسەین عوسمانی” بە تاوانی ئەنجامدانی ئەو تەقینەوە دسبەسەر دەکەن و بەهاری 2015 حوکمی سێدارەیان بەسەردا دەسەپێنن. بەڵام ئەوان تۆمەتەکەیان رەتکردبووەوە.
سەرەرای ئەوەی کە ئەم سێ کوردە ئەو تاوانەی کە لە لایەن ئێرانی داگیرکەرەوە درابووە پاڵیان رەتکردبووەوە و دەسیان لەو هێرشەدا نەبوو تەنیا حوکمی سێدارەیان لە سەر حۆسەین عوسمانی راکرد لە بەرامبەردا 30 ساڵ زیندانیان بۆ بریەوە
بەڵام حوکمی سێدارە لە سەر دیاکۆ ڕەسوڵزادە و سابیر شێخ عەبدوڵڵا جێبەجێکرا.