بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سنووری ئامێدی لە ڕێککەوەتی ٢٦/٠٧/٢٠٢٠ دوو هاوڵاتی شەهید بوون، کە پێشتر ناو و ناسنامەی یەکێکیان ئاشکرا ببوو و هاوڵاتی دووەمیش ناوی عەبدوڵڵا ئەحمەدە خەڵکی شارەدێی مانگێشكێیە.
ئێوارەی ڕۆژی ٢٠٢٠/٠٧/٢٦، فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی سنووری گوندی حەسەن پیرکێیان کرد لە سنووری بامەڕنێ لە ئامێدی.
لەو بۆردوومانانەدا دوو هاوڵاتی شەهید بوون، کە یەکێکیان ناوی دلوڤان شاهين عومر كشانییە، لە عەشیرەتی گولی، دووەم هاوڵاتیش ناوی عەبدوڵڵا ئەحمەدە و خەڵکی گوندی بەندکێیە لە شارەدێی مانگێشكێ لە پارێزگای دهۆک.