کچێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە تورکیای دەستکرد بەهۆی ئەوەی ناوی کوردستانە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە تووشی کێشە دەبێت
کوردستان زەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی 6 ساڵە لە باکووری کوردستان دەژین خۆیان بە یوێن ناساندوە چاوەرێ چوون بۆ وڵاتێکی رۆژئاوا دەکەن
کوردستان ماوەیەک لەوە پێش لە تورکیا لە کێبرکێ نێۆدەوڵەتی “کۆنگفۆ” بەشدار دەبێت لەو کێبرکێیە پلەی یەکەم بەدەست دێنێت
دوای ئەوەی لە میدیاکانی تورکیا ناوی وەک کەسی یەکەم رادەگەیەنن پۆلیسی تورک گوشار دەخاتە سەر بنەماڵەکەی کێشەیەکی زۆریان بۆ درۆس دەکات
داگیرکەری تورک حەساسیەتێکی زۆری بەرامبەر کورد هەیە بە هەمو شێوەیەک نکۆڵی لە بوونی کورد و سەرزەوینی کوردستان دەکات هۆکەشی ئەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەو دەوڵەتە بێبنەمایەی درۆسی کردووە و ناوی لێناوە تورکیا واتە وڵاتی تورکان نیوەی سەرزەوینی کوردستانە داگیری کردوە و 22 ملوێن کوردی لێ دەژیت
ساڵانێکی زۆر بۆ ئەوەی مرۆڤی کورد لە کورد بوون بشۆرێتەوە و بیانکاتە تورک زمانی کوردی و هەرشتێک پەیوەندی بە نەتەوەی کوردەوە هەیە قەدەخەن کردبوو هەتا ئێستاش بەکار هێنانی ناوی کوردی و وشەی کوڕدستان نایاساییە لەو وڵاتە دەسکردە