سووریالیسم چییە

سووریالیسم (Surrealism) هونەرێکی کۆمەڵایەتی و دژە بنچینەییە، ویست لەسەر گۆرانکاری کردنەوە لە ژیانی ڕۆژانە لە ڕێگای ئاشکراکردنی هێمای سەرسووڕهێنەر کە ناکاو بەرچاو دەکەوێت و سەقامگیریەکی رۆاڵەتی تێدا شاراوەیە بەڕاستییەک دابنرێت.


ئەم مەکتەبە هونەری و ئەدەبیە لە نێوان شەری جیهانی یەکەم و دووەم لە ئەوروپا درۆس‌بوو، لە دایکبوونی ئەم مەکتەبە وڵاتی فەرانسایە ئەم رەوتە فکریە لە درێژەی مەکتەبی دادائیسم هاتە بوون


دادائیسم مەکتەبێکی پوچگەرا بوو کە لە ساڵەکانی شەری جیهانی یەکەم هەنێک لە هونەرمەندانی ئەوروپا بەو سەبکە کاریان ئەکرد


لە ساڵی 1920ی زائین گرووپێک کە پێشرەویان ئاندرە بێرتۆن شاعیری فەرانسی بوو لە دادائیسمەکان جودا دەبنەوە و بنەڕەتی مەکتەبی سووریالیسمیان دارژاندو درۆسکرد

ئاندرە بێرتۆن شەوێک لە ساڵی 1919 بە بیستنی رەستەیەک توشی شۆک دەبێت
رەستەیەک کە وەک بروسکێک لە مێشکی‌دا دەرباز بوو و ئیدەیەکی جیاوازی لە زێنیدا درۆس‌کرد

رەستەکە ئەمە بوو: پەنجەرە پیاوێکی دوو کەرت کردووە، ئەم شتە سەیرە کەشفی کردبوو، وێنەیەکی دیتبار بوو واتە وێنەیەک کە لە ناو پەنجەرەکە بەر چاو کەوتبوو


دوای ئەوە چەن رەستەیەکی دیکەی جیاواز هاتە مێشکی
بە هۆی ئەوەی کە بێرتۆن لەگەڵ فکرەی دەروونناس فرۆید ئاشنایی هەبوو، هەوڵیدا ڕێگە بکاتەوە بۆ ئەم ئیدە تازەیەی کە بەهۆی ئەو وێنەیەوە لە مێشکیدا درۆس ببوو بەردەوام بێت لە مێشکی دانەبرێت و ئیهمالی نەکرد

کاتێک لەسەر ئەو شتەی دیترابوو لە ناو شووشەی پەنجەرەکە و لە زێنیدا چ ئیدەیەکی تازەی بۆ درۆس کردبوو نووسی
ئەو نووسینانە ناوی نووسینی ئۆتۆماتیان لێنرا ئەمە یەکەمین هەنگاوی شۆرشێکی کرداری بوو کە هەڵنرا بۆی.


سووریالیسم وشەیەکی فەرانسیە لە سێ وشە پێک هاتوە ” Sur+real+ism”
کە Sur بە واتای باڵا
و Real بەواتای ڕاستی
و ism واتە لەسەر رێبازی مەکتەبێک کە شوێنکەوتوی هەبێت
مانای سووریالیسم واتە “سەرەوەی ڕاستیەکان” یان لە ڕاستیەکان ئەولاتر
.

نادر ، ع