بۆچی ئاڵای کوردستان نەچوویە ناو ئیمۆجی ئاڵاکانەوە؟

بە پێویستم زانی ئەو پۆستە بکەم زۆر کەس پرسیاریان دەکرد بۆچی ئاڵای کوردستان نەچوویە ناو ئیمۆجی ئاڵاکان کە دەنگیاندابوو بۆ ئیمۆجی ئاڵای کوردستان؟

یەکێک لە کارمەندانی یونی کۆد بو دروست کردنی ئاڵا و ئیمۆجی، وڵامی کوڕەکەی سەرۆکی ئیسڕایلی دایەوە و وتی دەبێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە عێڕاق بکات بۆ ئەوەی کۆدی ژمارە دوو بۆ هەرێمی کوردستان دروست بکرێ و ئاڵای کوردستان بخرێتە ناو ئاڵاکانی ترەوە.

بۆیە پێویستە ئەو کارە حکوومەتی باشووری کوردستان بیکات و کتابێکی فەرمی بنێرێ بۆ عێراق و عێراقیش قبووڵی بکات وەک هەرێمی سکۆتلەندا و فەڵەستین و هۆنگ کۆنگ، ئاڵای کوردستانیش دەخرێتە ناو ئاڵاکانی ترەوە.

کەواتە دەنگ دانەکەش ڕەت دەبێتەوە کە لە مانگی ٤ ی ئەمساڵ کردمان بۆ زیاد کردنی ئاڵای کوردستان لە ئیمۆجییەکان، وە تەنها لە یەک کاتدا سوودی دەبێت ئەو کاتەی حکوومەتی هەرێم بۆ ئەوەی بە ئاسانتر ئەو کتابەی بۆعێڕاقیان کردووە تا ئاڵاکە قبووڵ بکرێ بە شێوەی کۆد و ڕێی پێ بدرێ بۆ دووەم کۆدی ئاڵا لە لایەن عێراق وەک بەڵگەیەکی باش دەتوانرێ بکرێتە ناو پڕۆژەکەوە.

وە بۆئەوانەشی دەڵێن دەوڵەت نەبێ ئاڵاکەی نابێ لە ئیمۆجی، نەخێرهەیە بەڵام دەبێ کۆدی هەبێ لەو وڵاتەەدا.

ئاڵای هەرێم و ئاڵا نافەرمییەکانی جیهان کە وەک کوردستان هەرێمن بگرە هەنێکیان هەر وڵات و هەرێمیش نین بەڵکوو شارێکن یان ویلایەتێک.