هەنار ئەم میوە کوردیە، ئەکرێتە ناو تورکەوە.

هەنار میوەیەکە یەکەم جار لە کوردستان سەری هەڵداوە بە دەستی کورد پەروەردە و بەرهەم هێنراوە دوایەکان بردراۆە بۆ ناوچەکانی دیکەی جیهان و خەڵکانی دیکەش فێر بوون ئەم میوە بەرهەم بێنن.


ئەم میوە کە نیشتمانی یەکەمی کوردستان بووە ئەم ساڵ دێسامبری 2020 لە لایەن داگیرکەری ئێرانی و تورکەکانەوە بە پشتیوانی زلهێزانی رۆژئاوا بە ناو (ئازەری/تورک) لە جیهان تۆمار کرا.

ئازەریەکان تورکانێکن شوێنی نیشتەجێ بوونیان ئازەربایجانە.
ئازەربایجان دوو بەشە یەکیان لە ناو سنووری سیاسیی ئێرانە ئەو بەشەکەی دیکەی سەربەخۆیە هاۆسنووری ئەرمەنستان روسیا و سنوورە سیاسیەکانی ئێران و تورکیایە.


لە سەردەمی هاتنە سەر کاری رەزاشاوە هەتا ئەمرۆ بە شێوەی سیستماتیک لە لایەن ئێرانیەکانەوە بەردەۆام ئەۆ ئازەریانە رەۆانەی شارەکانی کورد ئەکرێن و نیشتەجێ خاکی روژهەڵاتی کوردستانیان ئەکەن، کە لەم ڕێگاوە دیمۆگرافی خاکی کوردستان بگۆرن.


هەروەها دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانی بەشێکی زۆری شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی خستوەتە سەر پارێزگای ئازەربایجان.


ئەو شارە کوردیانەی کە ئەم تورکە ئازەریانە ناردراون تێ (ئورمیە، هەمەدان، نەقەدە، خۆی، ماکو) هتد.. کە بە پشتیوانی دەوڵەتی ئێران بەردەوام خەریکی گۆرینی ناوی کوچەو کۆلانی شار و ناوی گوندەکانی کوردن لە کوردیەوە ئەکرێنە تورکی.
بۆنەو جەشنە دێرینەکانی کورد و هەرچی پەیوەندی بە کلتور و مێژووی کوردەوە بێت هەم لەلایەن ئێرانیەکانەوە هەم لە لایەن ئەم تورکە ئازەریانەوە بە ناو خۆیان تۆماری ئەکەن.


تورکەکان هەڵپەرکێ کە بەشێکە لە کلتوری کورد کۆپی کردووە لە حەفلەکانیان بە شێوازێکی زۆر ناشارەزا و نەزانانە هەڵپەرکێ ئەکەن ئەیژن ئەم هەڵپەرکێیە تورکیە. ئەگەر چی تەواو دونیا ئەزانێت کە هەڵپەرکێ پەیوەندی بە تورکەوە نییەو نەبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تورکەکان دەسیان بە سەر خاکی کوردەوە گرتووە خۆیان بە خاۆەنی هەر شتێکی کورد ئەزانن.


تورک بە رەچەڵەک خەڵکی لای (سیبریا، ئاسیای ناوەند و مەغۆلێستانە) لەو ناوچانەوە بۆ تاڵانو برین و داگیر کردنی خاکی کوردان و نەتەوەگەلی دیکە سەرەوژێر بوون هاتوونەتە ئەم ناوچەی لای کوردستان.


لە سەدا نەوەدی ئازەریەکان خۆیان بە تورکی رەسەن ئەزانن، هەنێک لە ئازەریەکانیش ئەیژن ئازەری تورک نییە تەنیا زمانی تورکیە، گۆایە کاتی خۆی تورکەکان هاتوون بەزۆر زمانیانیان کردوەتە تورکی. ئەم قسە بەچاو لە سروشتی تورک کە هەر شوێنێک داگیر دەکات جیا لە کوشتنوو برینی خەڵکی ئەو ناوچە کە ئەوەیشی بمێنێتەو هەوڵی گۆرینی زمانەکەیان دەدات کە بیانکەنە تورک گووتراوە. بەڵام لێرە ئەوە پرسیارە ئازەری کێیە ئایا لە رابردوا نەتەوەیەک بووە بەناو ئازەری؟ هیچ بەڵگەیەکی مێژووی کە تەنانەت 600 ساڵ کۆن بێت نییە بیسەلمێنێت نەتەوەیەک بە ناو ئازەری نەک لەم ناوچەی لای کوردستانە بەڵکوو لەسەر گۆی زەوی بوونی بووە.


ناوی ئازەری ناوێکە تورکەکان لەم دوایانە لە خۆیان ناوە ئەگینە تیرەو زمانیان لەگەڵ ئەو تورکانەی کە لە هەر کوێی دیکەی ئەم جیهانە دەژین و بە خۆیان ئەیژن تورک جیاواز نییە.

ن.ع