دروسکردنی شاری سەهۆڵ بۆ فێستیڤاڵی سەهۆڵ لە هاربین لە وڵاتی چین

سی‌و حەوتەمین فێستیڤاڵی نێو دوڵەتی پەیکەرە سەهۆڵی و بەفریەکانی ( هاربین) لە وڵاتی چەین بینا، کۆشک و شۆارە سەهۆڵیەکان بۆ پشاندان بە رووی سەردانکەران کراوە.

ئەم فیستیڤاڵە لە شاری هاربین، لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای “هیلونک جیانگ” لە وڵاتی چەینایە، یەکێ لە گەورەترین فێستیڤاڵەکانی ساڵ لە وەرزی زستان دێتە ئەژمار.
ئەم فێستیڤاڵە، بیناو پەیکەرو شتی گەۆرەو بەرز کە بە سەهۆڵ دروسکراون پشان دەدات هەروەها لەوێ جوڵەو کێبرکێ وەکو یاری لەسەر سەهۆڵ، فوتباڵ لەسەر سەهۆڵ، خلیسکێن “ئیسکی” لەسەر سەهۆڵ دەکرێت.

بە هۆی نەخۆشی کۆرۆناوە پێ ئەچێت ئەم ساڵ سەردانکەرەکانی ئەو فێستیڤاڵە هەموو سەردانکەرانی ناوخۆ بن.

ئەم فێستیڤاڵە لە ساڵی 1963 دروس بووە، بەڵام لە سەردەمی شۆرشی کلتوری لە وڵاتی چین بۆ ماوەی چەند ساڵ راگیرا دیسان لە ساڵی 1985 سەر لە نوێ دانراوە.

لە مانگی دیسامبری ساڵی 2020 ,نزیک 300 “سەهۆڵ تاش” کە زۆربەیان کرێکاری بیناکان و کەشاوەرزەکان بوون، ئەو دروسکراوە بەرز و نایابانەیان بە سەهۆڵ لە شوێنی ئەو فێستیڤاڵە درۆس کردووە.

بۆ دروسکردنی ئەو شارە سەهۆڵیە، دەیان هەزار پارچە سەهۆڵی گەورەیان لە رووباری سەهۆڵگرتووی سۆنگ‌هۆا، کە یەک کیلۆمتر پانایەکەیە و لە شاری هاربین تێدەپەرێت، دەرهێنراوە.

پارچە سەهۆڵەکان دوای دەرهێنان لە رووبارەکە بە کامیۆن بۆ شوێنی فێستیڤاڵەکە گۆازراونەتەوە و لەوێ بۆ درۆسکردنی بیناو پەیکەرو شۆارەکان و پردەکان، و تەنانەت رێستورانتێک کە خۆاردنی گەرمی تێدا دروس دەکرێت بەکار هێنراوە.

وانگ کیوشینک، یەکێ لەو سەهۆبرانەیە، بۆ هەواڵنێری رویتێرزی گێراوە کە بۆچی ئەوان پێویستیان بە سەهۆڵی رووبار هەیە: “سەهۆڵی ئاسایی بە پێ پێویست قایم و بەهێز نییە کە بتوانێت بەرامبەر با دەۆام بێنێت”.

کرێکارەکان چیزمەی ملدار کە هەتا لای ئەژنۆ دەهات، و ئەو قەمسەڵانەی کە پەری قووی تێدایە لەگەڵ دەسکێشگەلی ئەستوور، و کڵاوی گوێدار کە بان کوێچکەیان بگرێت لەبەر کردبوو هەتا دەس و گوچکەیان لە پلەی سەرمای ژێر سفر سەرما نەیانبات.

وانگ کیوشینگ بە کەناڵی هەواڵگری رویترزی گووت: ” ئێمە هەر رۆژ ساعەت شەشی بەیانی دەس بە کاری دەر هێنانی سەهۆڵ دەکەین”.
ئەو دەیگووت” ئێمە هەنێ جار دەبێت هەتا درەنگانی شەو کاری زیادە بکەین، زۆر جار هەتا ساعەت 8 یان 9 شەو، برێ جاریش هەتا نیوەی شەو”ْ
ئەوان پارچە سەهۆڵە بردراوەکانیان بۆ دروسکردنی دیوار لە سەریەک هەڵچنی بوو.

دوای کرێکارەکانیان بە مشاری کارەبایی و کاردەک لەگەڵ ئاسنە پەنجە دارەکان بە ئەنازە و بە شێوازگەلی گونجاو دەبری.

کرێکارەکان لە سەر کار، نانی نیوەرۆانیان کە خۆاردنی گەرم بوو، لە خواردنگا کاتیەکانیان کە بە دار و پلاستیک، دروس کرابوو دەخۆارد.

ئەم دروسکراۆانە کە بە نەخش و نیگار نەخشێنراون، بە گڵۆپگەلی رەنگاورەنگ رازێنراونەتەوە لە شەودا دیمەنێکی لە رادەبەدەر جوان دەدات بەم شارە سەهۆڵیە.

فێستیڤاڵی سەهۆڵی هاربین هەتا 25 فیبریۆاری 2021 بەردەۆام دەبێت.

ن.ع