ئەردۆغان درێژە پێدەری هەمان ڕێچكەی ئەتاتورکە.

ئەتاتورک بە گوتاری ئاینی هاتە گۆڕەپان و بەو هۆیەوە كوردانی باکوور پاڵپشتیان لێکرد، یەكەم هەنگاوی بۆ دروست بوونی دەوڵەتی توركیای نوێ دوو كۆنفرانسی تەئسیسی لە كوردستان بەست، یەكەمیان لە ئەرزەرۆم لە ٢٣/٠٧/١٩١٩ و دووەمیان لە ١١/٠٩/١٩١٩-٠٤ لە سیواس. 

ئینجا كوردانی ئەورووپا یارمەتیان كۆكردووتەوە بۆ ئەتاتورک ، مانگانە بڕی ٦٠.٠٠٠$هەزار دۆلار یارمەتی دەسەڵاتەکەی ئەتاتورکیان داوە. زانایانی ئاینی كوردستان بەسەرۆكایەتی (شیخ سەعید نەورەسی )لەگەل ٧٦ موفتی و ٢٥ زاناو ١١ نایب فەتوایان دا بۆ پالپشتی ئەتاتورک، ئەوانەی ئەنقەرەیان ئازاد كرد زیاتر كورد بوون. ئیحسان نووری پاشاش لە ئەستەمبۆڵ زۆرترین رۆلی خۆی بینی…لەگەڵ زۆری تر كەچی ئەتاتورک هەستا تەنازولی بۆ ڕووسیاو بەریتانیا و عێراق و هەموو لایەك كرد تەنها بۆ ئەوەی کورد دوور خاتەوە و کورد نەبێتە خاوەن کیان و خاک و وڵاتی خۆی.

لە ١٣/٣/١٩٢١ لەگەڵ ئیتاڵیا ڕێکكەوتن، لە ١٦/٣/١٩٢١ قڕمی دا بە رووسیا، لەگەڵ فەڕەنسا لە ٢٠/١٠/١٩٢١ ڕێکكەوتن و کلیلکاشی دا بە فەڕەنسا، لە ٣٠/٥/١٩٢٠ لە ھەمان کاتدا بە مادەی (٢٢)ی (عوسبەتول ئومەم) و مەرجەکانی ئینتدابی لەسەر میراتەکانی قایل بوو، … لە ٣/٣/١٩٢٤ ئەتاتورک بەفەرمی دەوڵەتى (عوسمانى) ھەڵوەشاندەوە , ئينجا لەناوەخؤش (حزبى گەل) بە سەرۆكايەتى ئەتاتورک لە ٢٩ى ئۆكتۆبەرى ١٩٢٣هەموو .حزبەكانى ترى قەدەغە كرد، تەنها بۆ خۆی لە مەیدان مايەوە

ئێستاش ئەردۆغان هەمان ڕێچكەی ئەتاتورکی گرتووەتە بەر، بۆ ئەمریكا و ڕووسیا و ئێران و ئیسرائیل و هەموولایەك تەنازول دەكا، تەنها بۆ ئەوەی كورد نەبێتە دەوڵەت و خاوەن دەسەڵات و کیان و خاک وڵاتی خۆی، دەڵێت یەكپارچەی خاكی سووریا وعێراق وەک یەكپارچەی خاكی توركیایە، بۆیە سوپای هێناوەتە هەر ٣ پارچەی كوردستان، زۆر پێ خۆشحال بوو منبج لە دەست كورد دەرچوو بۆ سووریا، ئاواش پێخۆشحال بوو كەركووک گەڕایەوە بۆ بەغداد، نەخشەیەكی كوردستان لە وانەی پۆلی شەش لە كۆسۆڤا دەخوێندرا پێی لادان ، بە كوردستانی گووگڵیش رازی نەبوو .. (فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ) .

.تێبینی : دوای ئەوەی ئەتاتورک دژی كورد و دژی ئایین وەستایەوە، “شێخ سەعیدی نەورەسی”ش لە دژی ئەتاتورک وەستایەوە تا کاتی لە سێدارەدانی بە دەستی ڕژێمەکەی ئەتاتورک.