سه‌رۆكى ئه‌مریكا ڕای گه‌یاند، واشنتۆن سووره له‌سه‌ر پاراستنى كورده‌كان ئه‌گه‌ر هێزه ئه‌مریكییه‌كانیش له سووریا بكشێنه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ڕای گه‌یاند: “ئه‌گه‌ر هێزه‌كانیشمان له سووریا بكشێنه‌وه، واشنتۆن كورده‌كان له ئەگەری هەر هه‌ڕه‌شه ده‌پارێزێت”.
لێدوانه‌كه‌ى تره‌مپ له‌دواى ئه‌وه دێت، كه له كۆتایی ساڵى ٢٠١٨ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكاى له سووریا ڕاگه‌یاند.
دوابه‌دواى ئه‌و بڕیاره، مه‌ترسى له‌سه‌ر هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان و داگیركردنى شاره‌كانى باكوورى ڕۆژهه‌ڵات، هاوشێوه‌ى شارى عه‌فرین، هاتە ئاراوە.