هۆكاری رێگه‌نه‌دان به گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد بۆ شاری كه‌ركووک بۆ ئه‌وه دەگەڕێتەوە
لەماوەی یەک ساڵدا ھێزە ئەمنییەکان ١٤ گروپیان لەکاتی کون کردن و بەتاڵانبردنی نەوتی کەرکووکدا دەستگیرکردووە، وه‌ك ئاشكراش بووه، ئەو گروپانەی کە نەوت بەقاچاغ دەبه‌ن، لەبازاڕی ره‌ش لە وڵاتی ئێران ساغی ده‌كه‌نه‌وه. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانیش له ٢٥٪ی داھاتی نەوتی عێراق لەماوەی مانگی رابردوودا لە کەرکووک بووە.
له‌مباره‌شه‌وه ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، سه‌رۆكی لێژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له لێدوانێكدا بۆ كوردستان ٢٤ هه‌واڵی به‌قاچاغ بردنی نه‌وتی ئه‌و شاره پشتڕاست ده‌كاته‌وه و وه‌رده‌كاری زیاتر له‌باره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان په‌كی كه‌وتووه، بۆیه ئێستا هیچیان بۆ ئه‌و پرسه پێناكرێت.
وه‌ك ده‌شگوترێت، بەقاچاغ بردنی نەوتی کەرکووک ھێندە بە ئاشکرایە، کە تەنانەت حزبە سیاسیەکانیش زانیاری وردیان لەسەر ئەو بابەتە لایە، بەڵام پێ دەچێت ئەو کەسانەی نەوتی شارەکە بە قاچاغ دەبه‌ن دەستیان لە دەستی حکوومەت درێژتربێ.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان ٢٤، حه‌سه‌ن شێخانی، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی بزوتنەوەی ئیسلامی جه‌خت ده‌كاته‌وه، “چه‌ند گروپ و كۆمانیایێك به به‌رده‌وامی بازرگانی به نه‌وتی كه‌ركووكه‌وه ده‌كه‌ن”، هۆكاری رێگه‌نه‌دانیش به گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد بۆ شاری كه‌ركووک بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، “ئه‌و كۆسپانه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌س و كۆمپانیا و گرووپانه درووست كراون كه نه‌وتی ئه‌و شاره به تاڵان ده‌به‌ن، بۆئه‌وه‌ی دۆخه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بقۆزنه‌وه”.
له وه‌ڵامی كوردستان ٢٤ـیشدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی گوتی: “نه‌وته‌كه به ئێران ده‌فرۆشرێت”.
ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی ٩٠ ھەزار به‌رمیلی رۆژانه له‌ڕێگه‌ی بۆڕییەکانی كوردستان – جه‌یھان ڕەوانەی توركيا دەکرێت، بەڵام ئەو نەوتەی کە ڕۆژانە دەردەھێنرێت زۆر لەو ڕێژەیە زیاتره کە له لایه‌ن کۆمپانیای سۆمۆی عێراقەوە بڵاو دەکرێتەوە.