” مارکۆ ڕابیۆ” با کارێک نەکەین گەلی کورد بکەینە دوژمنی ئەمریکا.

سیناتۆری ئەمریکی” مارکۆ ڕابیۆ”: ئەمریکا باشی کرد خۆی نەخستە بەر تەوژمی تووڕەی جیلی داهاتووی گەلی کوردەوە.

” مارکۆ ڕابیۆ” لە قسەکانی دا ڕوو بە دۆنالد ترەمپ دەڵێت، باشت کرد پێش ئەو کۆمەڵکوژیەت گرت و زوو لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا نەکشایەوە، ئەگینا گەلی کوردت تووشی کۆمەڵکۆژییەکی گەورە دەکرد بەدەست تورکیاوە.

ئەم سیناتۆرە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت؛ کارێک مەکەن جیلی داهاتووی کورد نەفەرت لە وڵاتی ئێمە بکەن.

ئێمە توانیمان پێشی خێرا هاتنە دەرەوەمان بگرین لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا، ئەگینا گەلی کوردمان لە داهاتوودا لە خۆمان تووڕە دەکرد.