ئەندام و لەشی ژن نەرمە و خاوەنی دەنگێکی ناسک و سۆزێکی کەم وێنە و شەرمێکی تایبەتییە و هەموو ئەوانەش نەخش لەسەر ئاوێزان دادەنێن.
خوێنەرەرانی ئازیز ئەمڕۆ لە سایەی ئەو ئازادییەی کە لە بەشە کوردستانی خۆمان(باشووری کوردستان) دا خولقاوە هەلێکی زۆر چاک بۆ چاپەمەنی و نووسین ڕەخساوە و ئەوەش وای کردووە کە زۆر کتێب و نامیلکە دەربارەی جنس بە هەموو مانا هەستیارەکەیەوە بنووسرێن.
بەڵام ئەو کتێبەی بەردەستت بە شێوەیەکی زانستی هێزی کێشندەی هاوسەرێتی و لایەنە پێویستییەکانی باس دەکات و گیروگرفتەکانی شی دەکاتەوە و ڕێگا چارەی پێویست بۆ کێشەکان دیاری دەکات.
ئەو کتێبەی بەردەستتان گوشراوەی کتێبەکەی (دانستنیهای زناشوئی) دکتۆر ( محمد مهدی موحدی)یە کە هەتا ئێستا ١٣ جار چاپ کراوە و بۆ نێوپڕی باسەکانیش و فرەبابەتی کتێبەکە دەستمان بۆ چەند سەرچاوەیەکی تریش درێژ کردووە و ئامەژەمان پێ کردوون.
لەو کتێبەدا هەوڵ دراوە بە پێی توانا لە سێکسەیتی جنسی خۆمان بپارێزن و ئەو شتانەی کە سرووشتین و بە باس نەکردنیان کەلێن پەیدا ناکەن خۆ بپارێزین بۆ ئەوەی قازانجی بەراوەژوو (سوء استفادە) لە کتێبەکە نەکرێت.
بۆ نموونە پێکەوە نانی ماڵی هاوبەش لەدوایشدا ئاوێزانی (جووت بوون) نێوان ڕەگەزی جیاواز شتێکی سرووشتییەو هەموو کەس لە دوای هەڵدانەوەی پەردەی شەرم و شکۆی مانگی هەنگوین و شکانی بێ دەنگی وشە قەتیس ماوەکان، خود بە خود رێگایەکی پەسەند بۆ ئاوێزان بە هاوکاری هەردوولا هەڵدەبژێرن کە ببێتە مایەی ڕەزمانەدی هەردووکیان، بەڵام لایەنە زانستییەکەشی ئەوەیە کە بۆ سەلامەتی ستوونی بڕبڕەی پشت، پیاو (مێرد) بە ڕووی ژندا بکەوێت، بەڵام ناویشی نانێن ڕێگەی تازەی ئاویزان!
لەوانەیە زۆر لە خوێنەران بپرسن کە وەرگێڕ بۆچی سەرگەرمی کتێبە سێکسی و جنسییەکانە؟! خۆ بە باس کردنیان هەستێکی خەوتوو بێدار دەکاتەوە و دونیای جنسی لەبەر چاوی لاوەکان شیرین تر دەکات.
ئەوە بۆچوونێکی هەڵەیە چونکە دونیای ئەوڕۆ دونیایەکی سێکسییە و نەتدیوە بە هەموو دەزگا ڕاگەیاندنە دەنگ و ڕەنگەکانەوە و بەرەچاوی هەموو خەڵکی جیهانەوە ژن بە مانا سێکسیەکی پیشانی هەمووان دەدەن، بەڵام بۆچی ئێمە جنس وەک شێوە مەخلوقیەکەی خوداوەند نەناسین و بەهاو نرخی خۆی نەدەینێ بۆ ئەوەی ژن سەنگی خۆی لەدەست نەدات؟!
ژن لە ئاوێنەی دیدی بڕواداردا کۆمپانیایەکی بنیات هێنەری مرۆڤە و لە شەریعەتی خۆیدا هیچی لە پیاو کەمتر نییە و ئەگەر نا دونیایەکین جنسییەو جیهانێک دەهەژێنێ. وشەی جنس سامناکە و هەر کەسێک چاوی لەو وشەیە هەڵدەنگوێ لەوانەیە مەلی بیری بۆ دونیایەکی پڕ لە خۆزگە و ئارەزوو لەشەقەی باڵبدا و ختوکەی ڕاچەنینێکی خۆنەویستی بە دەروونیدا تێ بپەڕێ و ناخی بهەژێنێ، بەڵام ئێمە لێرەدا ئەوەمان مەبەست نییە و دەڵێین غەریزەی جنسی چێژێکی خوداکردی هاوبەشە لە نێوان ژن و مێرددا، لەبەر ئەوە باس کردنی بەشتێکی شیاو و پێویست دەزانین.
ئەندام و لەشی ژن نەرمە و خاوەنی دەنگێکی ناسک و سۆزێکی کەم وێنە و شەرمێکی تایبەتییە و هەموو ئەوانەش نەخش لەسەر ئاوێزان دادەنێن.
هێرش مەحموود
١٩٩٩ ز دێڵزە.