بەشی دوویەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ پێشەکی دانەر بۆ چاپی دوازدەیەم:

لەوانەیە گەورەترین چێژ بۆ مرۆڤ چێژی جنسی بێت لەوەشدا کارسازی و حیکمەت هەیە کە ئەویش بەردەوامی بۆ ماوەیە.

ئێستا ٢٢ ساڵە لە چاپی یەکەمی کتێبی (دانستنیهای زناشوئی) تێدەپەڕێ کە (هەتا وەرگێڕانی بۆ سەر زمانی کوردی ٣٢ ساڵی تەواوە) کتێبی ناوبراو لە ناو هەرزەکاران و خێزانەکاندا جێگای تایبەتی خۆی کردووەتەوە و خوێنەرەو و هۆگری زۆری هەیە، بە شێوەیەک کە لە بازاڕی گشتیدا بە نرخی ٢-٣ بەرانبەر نرخی ڕاستەقینەی خۆی دەفرۆشریتەوە، هۆیەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بە زمانی زانستی مەسەلەکانی پەیوەندیدار بە هاوسەرێتی شی کراوەنەتەوە و وەرگێڕدراوی کتێبێکی یبانی نین.

لەو چاپەدا لەمەسەلە تازەکان کە لەو ساڵانەی دوایی دونیای پزیشکی دا دۆزراوەنەتەوە ئاماژە دەکات کە لە چاپەکانی تردا جێگایان خاڵی بووە.

ئێستا زانینی چییەتی کۆرپەڵە لە پێش هاتنە دونیایدا بەو شێوە سەخت و دژوار نییە، یان منداڵ بوون لە دەرەوەی لەش (I.V.F) کە لە ئاڵۆزترین کارەکانی پزیشکی ئەو ساڵانەی دوایی بووە، گیروگرفتی زۆر لە ژنانی نەزۆکی چارەسەر کردووە یان چارەسەری مەسەلەی ناسازگاری خۆێنی ژن و مێرد کە دیسان بە یەکێک لە ئەرکە سەختەکانی پزشکی دەژمێردرێت کە هەموو ئەوانەم لە چاپی دوازدیەم دا باس کردووە تا خوێنەران لە نوێ خوازی چاپی تازە بێ بەش نەبن.

ئەوەی کە پێویستە باس بکرێت هەرزەکاران (کوڕ و کچ ) گرفتاری زۆری جنسیان هەیە کە لە باسکردنیان هەتا لای دکتۆریش خۆدەبوێرن و لەگەڵ ئەو گرفتاریەدا دەمێننەوە و دووچاری ناتەواوی جنسیو دەروونی دەبن.

سەرەڕای کەمی سەردانی نەخۆشەکان دەبێ بڵێین کە لە وڵاتی ئێمەدا (ئێران) پزیشکانێک کە بتوانن چارەی مەسەلەی جنسی لاوەکان بکەن کەمن و تا ئیستاش ئاوڕێک لەو لایەنە گرنگە نەدراوەتەوە، بۆ ئەو لاوانەش کە پێویستیان بە ڕێنوێنی هەیە من لە چاپەکانی تری ئەو کتێبە ناونیشان و تەلەفۆنی خۆم بۆ پرسیار و تێبینی خوێنەران نووسی بوو، هەرچەندە ئەوە بۆ من پڕکاری بوو، بەڵام بوو بە هۆی ئەوەی کە زیاتر بەتەنگ و چەڵەمەی هەرزەکاران پەی ببەم و کتێبەکەم لە چاپەکانی تردا دەوڵەمەند تر بکەم.

لەوانەیە گەورەترین چێژ بۆ مرۆڤ چێژی جنسی بێت لەوەشدا کارسازی و حیکمەت هەیە کە ئەویش بەردەوامی بۆ ماوەیە.

(شوبنهاور) بڕوای وایە کە چێژی جنسی فریو خواردنی سرووشتە بۆ مانەوەی وەچە، لەگەڵ ئەوەشدا کە خەپلەی (حەب)ی دژەسک پڕی و چەندها کەرەستەی پێشکەوتووی تری بەرگری لە کاردان بەڵام دوای ماوەیەک بە هۆی کەم بوونی منداڵ لە ژیانی هاوبەشدا دووبارە هاواریان لەدەست کەم منداڵی لێ هەڵدەستی. بەڵگەش ئەو هێرشە ناڕەزایییەی لەدەست منداڵ نەبوون بۆ سەر بنکە تەندروستییەکان و ئەو پزیشکانەی کە لە کاری نەزۆکی و نەزانی ژناندا کار دەکەن.

ئامانجی من لەو کتێبەدا یارمەتی دانی خێزانەکانە بۆ زیاتر شارەزابوون لە ژیانی هاوبەش و بوونی بۆ ماوەیەکی چاکتر بۆ ئایندەەکی ڕووناکتر.

لە کۆتاییدا داوام لە خوێنەران ئەوەیە کە بەسەرنجەوە ئەم کتێبە بخوێننەوە و لە باسەکانی ورد ببنەوە.

لەگەڵ هیوای سەرکەوتن و تەندروستی بۆ خوێنەران.
دکتۆر محمد مهدی موحدی
١٣٦٧/٠٥/٠١ ش