بەشی چوارەمی خەوننامەی کوردی؛ بەشی ئەلف؛ ئارد:

نیشانەی ماڵ و نیعمەتی حەڵاڵە کە بە بێ ڕەنج و ماندووبوون بەدەست دێت.

دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمێ: ئەگەر بینی کە ئارد، وەکوو بەفر لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە، بە ئەندازەی ئەوە، ماڵ و سامانی حەڵاڵی دەست دەکەوێت لەو شوێنەی کە ئۆمێدی پێی نییە.

ئیبن سیرین دەڵێ: ئاردی جۆ، بە لێکدانەوەیەکی دروست، نیشانەی دین و ئیمانە و ئاردی گەنم، ماڵ و سامانە لە لایەن بازرگانێکەوە و زۆر بە کەڵکە، وە ئاردی زەڕات (گەنمەشامی- گارس)، ماڵێکی کەمە کە بەدەست دێت.

جابری مەغریبی دەڵێ: بینینی ئاردفرۆش لە خەودا، پیاوێکە کە ئایینی خۆی هێابێت بۆ دونیا (ئایینێکی دروست کردبێت بۆ خۆی بە کوردی).