بەشی پێنجەمی خەوننامەی کوردی؛ بەشی ئەلف؛ ئارەقە:

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی ئارەقە بە لەشیدا هاتە خوارەوە، نیشانەی ئەوەیە بەقەدەر ئارەقەکە، پارە و سامانەکەی کەم دەکاتەوە، بەتایبەت ئەگەر ئارەقەکە کەوتە سەر زەوی.

ئەگەر دیتی جلەکانی بە ئارەقە تەڕ بوو، نیشانەی ئەوەیە کە بەقەدەر ئەو تەڕبوونە، ماڵ و سامانەکەی دەدات بە خزم و کەسەکانی.

ئەگەر دیتی ئارەقەکەی سپی بوو و، بۆنی خۆش بوو، واتە پارە و سامانی حەڵاڵی دەست دەکەوێت.

ئەگەر بە پێچەوانەی ئەمەی بینی، نیشانەی ئەوەیە ماڵ و سامانی یاساغی (حەرامی) دەست دەکەوێت.

ئەگەر نەخۆشێک لە خەویدا دیتی ئارەقەی کردووە، شیفای بۆ دێت و نەخۆشییەکی بە ساغڵەمی دەگۆڕێت و دەگات بە مرزای دڵێ.