كه‌شتیگه‌لی سه‌ربازیی لینكن بۆ كه‌نداو، ئاماده‌كارییه بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك كه ئێران یان گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق و سووریا بیكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
لەبەر مه‌ترسی هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك لە ئێران بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سووریا، سوپای ئەمریکا كه‌شتیگه‌لێكی سه‌ربازیی ڕه‌وانه‌ی كه‌نداو كردووه.
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئه‌مریكی كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه به كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیوزی ئه‌مریكیان ڕاگه‌یاندووه، مەبەست لە ڕه‌وانه‌كردنی كه‌شتیگه‌لی سه‌ربازیی لینكن بۆ كه‌نداو، ئاماده‌كارییه بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك كه ئێران یان گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق و سووریا بیكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و دوو وڵاته.
لای خۆیەوە، پاتریک شاناهه‌ن، وه‌زیری كاتی به‌رگری ئه‌مریكا له تویتێكدا ڕایگه‌یاندووه: “پێنتاگۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه و هه‌ر هێرشێک له عێراق و سووریا بكرێته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ئێران لێی به‌رپرسه”.
دوێنی دووشەممە ٠٦/٠٥/٢٠١٩، جۆن بۆڵتن هەواڵی ناردنی ئەو هێزە دەریایەی بڵاوکردەو و ڕایگەیاند: “لە وەڵامی چەند ئاماژە و ئاگادارکردنەوەیەک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەبرەهەم لینکن و هێزی تۆپهاوێژ دەنێرێتە ناوچەی ناوەندی فەرمانی ئەمریکا”.