گەڵاڵەی نوێی وەزارەتی ڕاهێنان و پەروەردە بە دژی زمانی دایکی نەتەوەگەلی غەیرە فارس لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانییەوە بۆ قڕ کردن و تواندنەوەی زمانی کورد و نەتەوەگەلی غەیرە فارس .

دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانی دەیەوێ لە ڕێگەی وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنەوە گەڵاڵەیەکی شوینیستی بۆ سەپاندنی زمانی فارسی داگیرکەر بۆ منداڵانی پێش قوتابخانە پەسەند بکا.

عەلی خامنەیی، ڕێبەری دەوڵەتی ئێرانی پارسی نیگەرانیی خۆی لە لاواز بوونی زمانی فارسی دەربڕیوە و داوای لە لایەنە پێوەندیدارەکان کرد کە گرنگی زیاتر بە زمانی فارسی بدرێت.

دوابەدوای قسەکانی عەلی خامنەیی، ڕۆژی ٨ی جۆزەردانی ١٣٩٨ی هەتاوی “ڕیزوان حەکیم زادە”، جێگری وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی ئێران باسی لە گەڵالەیەک کرد کە بە تەواوی شوینیستی بۆ سڕینەوەی زمانی نەتەوەگەلی غەیرە فارس بەتایبەت زمانی کورد کە خاکەکانیان لە لایەن ئێرانی پارسیەوە داگیر کراوە.

جێگری وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن ڕایگەیاند کە دەیانەوێ بەپێی گەڵالەیەک هەڵسەنگاندن بۆ ئەو منداڵانە بکەن کە تا ئێستا تەمەنیان نەگەیشتۆتە تەمەنی یاسایی خوێندن و پێویستە ئەو منداڵانە پێش چوونیان بۆ قوتابخانە زمانی فارسی بزانن.


دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانی وەک چۆن دەیەوێ هێژموونی شیعەگەری لە جیهاندا پەرەپێبدا، لە بەرنامەیەکی دیکە دا دەیەوێ بەپێی یاسایاک کە هەر خۆیان ئامادە و پەسەندیان کردووە، زمانی نەتەوەگەلی غەیرە فارس کە لەو سنورە سیاسیە دەسکردە کە لە لایەن ئێرانی پارسیەوە خاکەکانیان داگیر کراوە بسڕنەوە و زمانی فارسی جێگەی زمانی دایکی نەتەوەگەلی غەیرە فارس بگرێتەوە.

لەگەڵ ئەوەی کە زمانی فارسی لە سەردەمی سەڵتەنەتی پەهلەوی پێش هاتنی کۆماری ئاخوندی تاکو ئەمرۆ بە زۆر سەپێنراوە بەسەر نەتەوەگەلی غەیرە فارسدا و ئەو زمانە لە هەمو شوێن کراوە بە زمانی ڕەسمی خوێندن و نووسین ئامانج لەمەش ئەوەیە کە تا لە رێگەی ئاسمیلاسیونەوە زمانی نەتەوەگەلی غەیرە فارس بتوێنەوە و زمانی فارسی جێی زمانی دایکیان بگرێتەوە.

لەوەی کە تا ئێستا زمانی فارسی بە زۆر بەسەر نەتەوەگەلی غەیرە فارس سەپێنراوە لەو سنورە دەسکردەی ئێران و منداڵان لە دەسپێکی خوێندنەوە واتە لە یەکەم رۆژی قوتابخانەوە دەبێ بە فارسی بخوێنن و بنوسن، زۆڵمێکە کە لە منداڵانی غەیرە فارس دەکرێ، بۆ نمونە بۆ منداڵێکی کورد لە کوردستان زۆر گران و دژوارە کە هەر لە پۆلی یەکەمی سەرەتای بە زمانێکی بێگانە و جیا لە زمانی دایکی خۆی بخوێنێ و تێیبگا، بەڵام ئەم گەڵاڵەیە کە لە پرۆژەی نوێی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانیدایە زمانی فارسی فێری منداڵانی غەیرە فارس بکرێت کە لە باخچەی ساۆایانن سیاسەتێکی شوینیستی و ئامانجیان بنبر کردنی زمانی نەتەوەگەلی غەیرە فارسە لە ریشەوە .

لەو گەڵالەیەی وەزارەتی پەروەردە و فێرکردندا هاتووە کە منداڵانی تەمەن پێنج ساڵ دەبێ هەڵسەنگادنیان بۆ بکرێ و لە هێڵەک بدرێن هەتا بزانن چ کەمو کوڕییەکیان هەیە کە یەکێک لەو خاڵانە قسە کردنە بە زمانی فارسی.

بۆ مناڵێکی کورد و بەلووچ کە لە خانەوادەیەکی غەیرە فارسدا دەبن و پەروەردە دەبێ و پێدەگا، چ مەنتقێک قبووڵی دەکا کە لە تەمەنی پێنج ساڵی تا حەوت ساڵیش کە زمانی دایکی خۆی بە تەواوی نازانێ، چۆن دەتۆانێ بە زمانی داگیرکەری فارس کە زمانێکی بێگانەیە فێر بکرێت و قسە بکات، ئەگەریش نەیتوانی بە زمانی داگیرکەری ئێرانی قسە بکا ئەوە دەکەوێتە لیستی مناڵانی ڕیزپەر( ئیستسنایی) و ئەوەش نەک هەر دەکەوێتە خانەی هەڵاواردن، بەڵکوو بە ئاشکرا زوڵمێکی گەورەیە لە منداڵانی کورد، بەلووچ، مازانی، ئازەری، تورک، عەڕەب و هەر کەمە نەتەوەیەک لەو سنورە دەسکردە سیاسیەی ئێران کە خاکەکانیان لە لایەن ئێرانی پارسیەوە داگیر کراوە.

ن،ع