جانان خیفتانچی ئۆگلو، یەکێ لە سیاسەتوانە دژبەرەکانی دەوڵەتی تورکیایە کە بە تاۆانی، بێرێزی کردن بە رەجەب تەیب ئەردۆگان رێبەری تورکیا بانگێشت کراوە بۆ دادگا

خانمی خفتانچی ئۆگڵو، رێبەری حیزبی دژبەرانی کۆماری خوازان لە ئێستانبۆڵە
ئەم حیزبە لەم دوایە توانی سەرکەوتنێکی بێوێنە لە هەڵبژاردنی شارەوانی لەم شارە گرینگەی تورکیا ئیستانبۆڵ بەدەست بهێنێت

گیان وەبەر کردنەوەی ئەوانەی کە دژی دەسەڵاتدارانی تورکیەن، هەنگاوەکانی یەکەمن، بۆ دەس پێکی کۆتایی پێهێنانی ئەردۆگان لە دەسەڵات
هەڵبژاردنەکانی شارەوانی ئەستەنبۆڵ، ئەکرەم ئیمام ئۆگڵو ، رکابەری تازەی ئەردۆگان؟

ئەگەر خانمی خیفتانچی ئۆغلو لە دادگا محکوم بکرێت، دەکرێت تا ١٧ ساڵ حەپسی پێ بدرێت
رۆژی دواتر سەدان کەس لە بەردەم دادگا کۆبونەوە تا پشتیۆانی خۆیان لەم خانمە سیاسەتوانەی دژبەری دەوڵەتی تورک پشان بدەن

ئەکرەم ئیمام ئۆگڵو، سەرۆکی تازەی شارەوانی ئیستانبۆڵ لەگەڵ پشتیوانی کردنی لە خانمی خیفتانچی ئۆگڵو ، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم تۆمەتانەی کە لەو خانمە سیاسەتوانە دراوە، هەوڵێکە بۆ بەرتەسک کردنەوەی ماڤ و ئازادیەکان

ئەکرەم ئیمام ئۆگڵو لە هەڵبژاردنەکانی مانگی مارس بۆ شارەوانی شاری ئیستانبۆڵ هەڵبژێردرابوو بەڵام کۆی ئەو هەڵبژاردە دوای نارەزایەتی حیزبەکەی ئەردۆگان هەڵوەشایەوە، بەڵام دیسان لە هەڵبژاردنی تازە، توانی دەنگێکی باش لە هەڵبژادنەکەی ئەمجارەش بەدەس بێنێت و بەسەر رکابەرەکەی کە سەر بە حیزبەکەی ئەردۆگان بوو سەر بکەوێت.

ئایا تاۆانی خانمی خیفتانچی ئۆگڵو چیە؟

بە پێ راگەیاندراوەکان خیفتانچی ئۆگڵو، بە هۆی ئەو تویتانەی کە شەش ساڵ پێش نوسیونی دادگایی دەکرێت
ئەو بە هۆی بێرێزی کردن بە ئەردۆگان و دەوڵەتی تورکیا تاوان بار دەکرێت

هەر وەها ئەڵێن تاوانباریشە لەسەر دەربرینی بۆچونەکانی سەبارەت بە رێپێۆانەکانی ساڵی ٢٠١٣ی خەڵک دژی دەوڵەتی تورکیا ، و تاوانبارە بەوەش کە لە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان نوسینی هەیە لە تویتەکانیدا

شایانی باسە کە خامی خیفتانچی ئۆگلو رۆڵێکی گرینگی هەبووە لە سەرکەوتنی ئەکرەم ئیمام ئۆگڵو کە پۆستی شارەوانی بەدەس هێنا، لەم سەرکەوتنە کۆتای بە 25 ساڵ دەسەڵاتی حیزبەکەی ئەردۆگان لە ئیستانبۆڵ هێنا

خانمی خیفتانچی ئۆگلو، دوای جێهێشتنی بینای دادگا بە پەیامنێرەکانی گوت: کە تیشکی هیوا لە ئیستانبۆڵ بووەتە هۆی هەراسانی کۆمەڵێک کەس

کاری نوسین: نادر / ع