بەشی هەژدەیەمی ژینۆساید (جینۆساید)؛ کۆمەڵکوژی بارزانییەکان:

بارزان ناوچەیەکی شاخاوییە، دەکەوێتە نزیک سێگۆشەی سنووری، وڵاتانی دەستکردی داگیرکەری (ئێران و عێراق و تورکیاوە)، لە پارێزگای هەولێر.

دانیشتوانەکەی لە ڕووی دیمۆگرافیەوە بە سەر نزیکەی (٤٠٠) چوار سەد گوند دابەش دەبن.

نەخشەی ژمارە (٢) دابەشبوونی هۆزکانی بارزان*

نەخشەی ژمارە (٢) دابەشبوونی هۆزکانی بارزان*

بارزانییەکان لە یەکگرتنی حەوت هۆزی دەڤەرەکە پێکهاتوون( شێروانی. نزاری، دۆڵەمەڕی، مزووری، هەرکی بنەجێ و گەردی).

ئەم هۆزانە لە پەیڕەوانی شێخانی بارزانن، هەر لە ژیر ئەم چەترەش یەکیان گرتووە بە ناوی بارزانی، کە لە ناوی گوندی بارزان هاتووە و مەزارگەی خودانێ بارزانە.

دانیشتوانی ئەم ناوچەیە پێش دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی نوێ، لە سەردەمی عوسمانییەکان، تووشتی گرتن و ڕاوەدوونان و کوشتن بوونەوە.

لە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی نوێش نەهامەتییەکان کەم نەبوونەتەوە، بەڵکوو ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووی لە زیادبوون کردووە، لە ڕاگواستن و کوشتن و دەربەدەر بوون، چ بۆ دەرەوەی کوردستانی عێراق (باشووری کوردستان) بووبێت یا بۆ ناوە.

هەر جارەی چەندین کەس بوونەتە قوربانی و بە تاڵان چوونی ماڵ و سامانیان و سووتاندنی گوند و وێرانکردنیان لە لایەن ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقەوە.