بەشی سی و دووەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، یەک نوتفەی ژن لە بەرانبەر ملیۆنەها توخمی (تۆوی) پیاودا!!

لە کاتی ئاوێزاندا (جووت بووندا) ڕێژەیەکی زۆری مەنی یان سپێریم لە ناو ئەندامی جووت بوون و دەورووبەری منداڵدانی ژندا دەڕژێت کە ئەندازەیان لەهەر مەنی ڕشتنێکدا (٣-٣،٥ ) سانتی مەتری سێ جایە.

هەر سانتی مەترێکی سێ جاش نزیکەی (١٠٠) ملیۆن توخمی (تۆوی) زیندووی پیاوی تێدایە، سەرەڕای ئەوەش لەهەر (جووت بوونێکدا) نزیکەی (٣٠٠ – ٣٥٠) ملیۆن توخم (تۆو) لە ژووری ئەندامی جووت بوون و دەورووبەری منداڵداندا دەڕژێت، لەگەڵ ئەوەشدا هێلکۆکە کە نوتفەی ژنە لە یەک دانە زیاتر نییە، لەبەر ئەوە بۆ کرداری پیتان لەو هەموو مەنییە یەک توخم (تۆو) بەسە بۆ دروست بوونی منداڵ!!

کۆرپەڵە ناسی لە زانستی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دا بەو شێوەیە باس کراوە (هەر یەکێک لە ئێوە خوا دروستی دەکات و بۆ ماوەی (٤٠) ڕۆژ لەزگی دایکیدا دەیهڵێتەوە، کە سپرێمی پیاو تێکەڵی هێلکۆکەی ژن بوو بە شێوەی مەنی دەمێنێتەوە ئینجا دەبێتە پارچە خوێنێکی مەیو بۆ ماوەی (٤٠) ڕۆژی تر، ئینجا (٤٠) ڕۆژی تریش بە شێوەی پارچە گۆشتێک دەمێنێتەوە، ئینجا خوای گەورە گیان بە بەر کۆرپەڵەدا دەکات، ئینجا لە دوای (٤٢) ڕۆژ نەخشی ئاشکرای منداڵەکە دەکێشرێت، لەبەر ئەوە لە ڕوانگەی شەریعەتی ئیسلامەوە دەرمان خواردن بۆ فڕدانی کۆرپەڵەی ناو زگ لە دوای (٤٢) ڕۆژ حەرامە).(١)

(١) ڕوون کردنەوەی چل حەدیسەی پێغەمبەر (د.خ) ئیمامی نەواوی پوختەکردن و لێ زیادکردنی عەبدوڵڵا عەبدولعەزیز هەرتەلی.