بەشی سی و یەکەمی خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاوهاتنەوە – کاژێری:

ئەگەر بینی بە ناڕەوا لەشی پیس بوو، واتە شپرزە و سەرگەردان دەبێت.

هەندێ لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن: گەشت دەکات و بە ئاواتەکانی دونیای دەگات و کارەکەیشی ناباش دەبێت.

ئەگەر بینی خۆی لە لەش پیسی دەرکرد و جلی پۆشی، واتە دواجار لەو کارە دەرباز دەبێت و کارەکەش ڕادەگیرێت.

ئەگەر بینی بە تەواو خۆی نەشۆشت، واتە کارەکەی تەواو دەرناچێت.

ئەگەر کەسێک لە خەودا ڕووت و قووتە و ئاوی هاتەوە، واتە لە کارەکەی خۆی سەرسام و نیگەران دەبێت.

ئەگەر بینی لە حەمامدا خۆشی شوشت و هاتە دەرەوە و جلی خاوێن و باوێنی پۆشی، واتە بۆ لای خوا دەگڕێتەوە و تەوبە دەکات.