لێکدەرەوانی خەو گوتوویانە: بینینی پشتی لە خەودا، واتای ئەوەیە کەسێک لەو ماڵەدا دەمرێت.
ئیبن سیرین دەڵێ: بالیف لە خەودا، نیشانەی خزمەتکارە بۆ ئەو کەسەی خەوەکەی بینیوە.
ئەگەر بینی بالیفێکی تازەی کڕیوە و ئەو بالیفەش سەوز بوو، یان کەسێک پێیدا، واتە خادەم یان خزمەتکارێکی باش و خواناسی دەست دەکەوێت.
ئەگەر سەرینەکە کۆنە و چڵکن بوو و زەرد و ڕەش بوو، لێکدانەوەی بە پیچەوانەوەیە.
ئەگەر پشتیەکەی دڕا، یان سووتا یان لێی بزر بوو، ئەوا خزمەتکارەکانی دیار نامێنن و یانیش هەڵدێن، یانیش ئازار و بەڵایەکی دەگاتێ و بەو هۆیەشەوە خزمەتکارەکەی لێی دوور دەکەوێتەوە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی کەسێک لە ماڵەکەیدا سەرینی دزی، واتە کەسێک بەدوای ژنەکەی ئەودا دەگەڕێت و فڕیوی دەدات، یانیش بەشوێن کەنیزەکەکەیدا دەگەڕێت.
لێکدەرەوانی خەو گوتوویانە: بینینی پشتی لە خەودا، واتای ئەوەیە کەسێک لەو ماڵەدا دەمرێت.
ئەگەر کەسێ سەرینی زۆری دیتەوە، ئەوا بە ئەندازەی ئەو پشتییانە، خزمەتکار و کەنیزەکی دەست دەکەوێت.
ئەگەر ئاگر کەوتەوە و بالیفەکەی سووتا، ئەوا خزمەکتکار و کەنیزەکەکانی دەڕۆن یان هەڵدێن.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی پشتی لە خەودا، پێنج لێکدانەوەی بۆ دەکرێت:
یەکەم: خزمەتکار. دووەم: کەنیزەک. سێیەم: سەرۆکایەتی. چوارەم: قەرزداری و چاکەکاری. پێنجەم: خۆپارێزی و ڕاستگۆیی.