ئەردۆغان بۆچی ئەیەوێت سوپاکەی رەوانەی لیبیا بکات

مانگی یەکی ساڵی داهاتوو، پەرلەمانی تورکیا دەنگ لەسەر ناردنی هێز بۆ لیبیا دەدات کە لە لایەن حکوومەتی تورکیای داگیرکەرەوە ئەو داوایە پێشنیاز کراوە.


دوای نەمانی دەوڵەتی گەدافی، ناکۆکیەکان لە لیبیا لە سەر دەسەڵات زۆر بوون
ئەردۆغان، بۆ ئەوەی شتێکی لە لیبیا دەس کەوێت، لە لێدوانێکی لە ئەنقەرە رایگەیاند: لە 7ی کانوونی دوووەم، دوای رەزامەندی پەرلەمان، هێز بۆ لیبیا دەنێرین” .


ئەڵێت مەبەستمان لە هێز ناردن بۆ لیبیا پاڵپشتیە لە حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا کە لە لایەن زلهێزانی رۆژئاواوە لە لیبیا دەسنیشان کراوە. ئەم هێزەی تورکیا ئەیەوێت بینێرێت بۆ لیبیا بۆ شەر کردنە دژی ”خەلیفە حەفتەر” کە دەیەوێت کۆنتڕۆڵی تەواوی وڵات بکات.

بە پێچەوانەی ئێستە لە رابردوا پەیوەندیەکانی نێوان لیبیا و تورکیا باش نەبوون
گەدافی کاتێک لە سەر حوکم بوو چەندین جار لە سەر مەسەلەی کورد هاتبووە دەنگ و کوردستانی وەک قۆربانی سیاسەتی نێودەوڵەتی کە لە لایەن تورک و چەند وڵاتی دیکەوە داگیر کراوەو کورد لە ناو دەبەن رەخنەی توندی بەرەو رووی دەوڵەتی تورک کردبووەوە و وەک داگیرکەر ناویانی دەبرد، ئەو کات تورکیا نەیدەوێرا وڵامی گەدافی بداتەوە


ئێستە کە لیبیا کێشەی ناوخۆی هەیە تورکیا ئەیەوێت لەم هەلە کەڵ وەربگرێت بە بیانوی ناردنی هێز بە مەبەستی هاوکاری لایەنێک لە لیبیا خۆڵ لە چاو خەڵک بکات وەک ئەندامێکی ناتۆ زلهێزانی رۆژئاوا چەکی گرانی پێبدەن گوایا بۆ پارێزگاری لایەنێک لە لیبیا بەکاری دێنێت بەڵام ئامانجەکە وەرگتنی چەک لە زلهێزانی رۆژائا وا و پارەیە لە لیبیا بۆ شەر دژی کوردەکان،


ن.ع