کەوتنە خوارەوەی مەرگاوی تەیارەیەکی مسافربەر لە ئەڵماتی قەزاقستان

قەزاقیستان رایگەیاند تەیارەیەک لە هێڵی ”یەک ئایر” کە ١٠٠ کەسی تێدابوو لە نزیکی شاری ئەڵماتی، کە ئەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی قەزاقستان، کەوتە خوارەوە

ئەوان ئەڵێن ئەم تەیارە بەیانی جوعمە ( ٢٧ی دیسامبر ) کەمێک دوای هەستانەوە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەڵماتی کێشەی بۆ درۆس بووە

هەتا ئێستە گیان لە دەست دانی ٩ کەسیان لەم روداوە راکەیاندوە

فریاکەوتن خۆیان گەیاندوەتە شوێنی روداوەکە

دەسەڵاتدارانی فرۆکەخانەی ئەڵماتی ئەڵێن ئەم تەیارە هەڵگری ٩٥ مسافر و ٥ کەسی کارمندی تەیارەکە بووە کە بەرەو ” نورسوڵتان” پایتەختی قەزاقستان بروات، ئەڵماتی گەورەترین شاری قەزاقستانە کە لە رابردودا پایتەختی ئەو وڵاتە بووە

بە پێ راگەیاندنی کۆمیتەی هەوای قەزاقستان، تەیارەی ئاماژە پێکراو دوای هەستانەوە لە فرۆکەخانە، ساعەت ٠٧:٢٢ بە کاتی قەزاقستان لە ناکاوا نزم ئەبێتەوە بۆ خوار دوای تێپەراندنی شۆرایەکی بتۆنی، خۆی بە بینایەکی دوو قاتیدا دەکێشت

قاسم توقایف، رێبەری کۆماری قەزاقستان لە تویتێکدا رایگەیاند: هەر کەس بەرپرسی ئەو روداوە بێت بە توندی بەرەوروی یاسا دەبێتەوە

ن.ع