وێنەی سەر دیواری ئەشکەوتێک لە ئەندونوزی کۆنترین وێنەیە کە مرۆڤ نەخشاندویە

لێکۆڵەرەوان دەڵێن وێنەیەک کە لە سەر دیواری ئەشکەوتی ”سولاوسی” لە ئەندونیزیا دۆزراوەتە، کونترین وێنە و هێمایەکی بەشەرە کە لە سەر دیواری ئەشکەوتەکە نەخشێنراوە

لە ئاکامی لێکۆڵینەوەکانی تیمێکی ئۆسترالیایی و ئەندونیزی کە لە گۆڤاری ”نیچەر” ( Nature ) بەڵاو کراوە، ئەم وێنەیە کە لە ساڵی ٢٠١٧ دوزرایەوە مێژوەکەی ئەگەرێتەوە بۆ ٤٤ هەزار ساڵ پێش ئێستە.

لەم وێنەدا ٨ مرۆڤ بە شێوازی ئاژەڵ دەبینرێت کە پێدەچێت خەریکی کوشتنی شەش ئاژەڵی رەسەنی جەزیرەکەن،

بە گوێرەی هەواڵگری رویترز، هەتا ئەمرۆ کونترین هۆنەرێک کە بە بەرد درۆس کراوە و مرۆڤ بە تایبەتمەندیەکی ئاژەڵی پشان دەدات پەیکەری درۆس کراو لە شفرە لە گەڵ بەدەنی مرۆڤ و سەری پشیلەیە کە لە ئەشکەوتێک لە ئەڵمانیا دۆزرایەوە و مێژوەکەی ئەگەرێتەوە بۆ ٤٠ هەزار ساڵ بەر لە ئێستە

بەڵام دوزینەوەی ئەم وێنەیە لە ئەشکەوتی ئەندونوزی پەنجەرەیەکی تازەی بەرەو روی مێژوی ئەو شتانەی کە مرۆڤ لە رابردوا درۆسیان کردوە کردەوە.

ئادەم برۆم، مێژو ناس لە زانکۆی ”کریفیس” لە ئۆسترالیا، لە بەڵاو کراوەیەکدا ئەڵێت: وێنەی مرۆڤە ئاژەڵ شێوەکان کە لە زۆرێک لە ئەفسانەو داستانە فلکلۆرەکان دەبینرێت و دەبیستین، لای زۆرێک لە دینەکانی دونیا سیمبۆڵێک بووە لە خودا، رۆح و یان خود بوونی ئەجدادی مرۆڤ.

بە گوتەی لیکۆڵەرەوانی ئوسترالیایی، وێنەگەلێک لە ئەشکەوتی سولاوسی یەکەمین جار لە دەیەکانی ١٩٥٠ی زاینی دوزراوەتەوە و لەو کاتەوە هەتا ئێستە نزیکەی ٢٤٢ ئەشکەوتی دیکە لەگەڵ ئەم جۆرە وێنانە دۆزراونەتەوە.

ن.ع