شاکارێکی هونەری سەردەمی رێنسانس کە لە سەر دیواری ناو مەتبەقێکی پیرە ژنێکی فەرەنسی هەڵواسرابوو، دوای دەرکەوتنی مێژوەکەی، لە حەراج فرۆشیەکدا بە ٢٦،٨ ملیون دوڵار فرۆشرا و رێکۆردێکی تازەی بۆ کارێکی هۆنەری سەردەمی کۆن بە دەس هێنا .
لە بەڵاوکراوەیەکی ”ئاسوشیتدپرس” حەراجیەکە کە ئەم کارە هونەریەی فرۆشتوە، ئەڵێت زۆربەی پارەی ئەو تابلۆیە ئەدرێت بە خاوەنەکەی
ئەم تابلۆیە کاری هۆنەری ”چیمابۆئە” هونەرمەندێکی سەدەی سێزدەیەمی فلۆرانسە، کە گومان دەکرێت ئەم تابلۆیە ون بووە لە کاتێکدا لە سەر دیواری مەتبەقی ئەم پیرەژنەوە هەڵواسراوە.
بە پێ نوسینی ”گاردیەن” ئەم ژنە پێوابوو ئەم تابلۆیە تەنیا وێنەیەکی مەزهەبی کۆنە، بەڵام لە مانگی ژوەن لە کاتێکدا ئەیەوێت خانوەکەی بفرۆشێت کەسانێک لە حەراج خانەی ناوچەکە هاتن هەتا نرخی هەنێک کەرەستەی ماڵەکەی دیاری بکەن
دەرکەوت ئەم تابلوە کاری هونەری جیمابۆئەیە، هونەرمەندی سەدەی سێدەیەمی فلۆرانس کە هەتا ئەمرۆ گومان دەکرا ونبووە
نرخی ئەم کارە هونەریە سەرەتا لە نێوان ٤ بۆ ٦ ملیون یۆرۆ خەمڵێنرا .
ئەم کارە هونەریە هی تابلۆیەکی گەورەی چەند پارچە کراوە کە لە ساڵی ١٣٨٠ی زائینی کە هەشت بەش لە مسائیبی مەسیح نیشان دەدات، دوو بەشی دیکەی ئەم وێنە هونەریە گەورە لە گالەری نەتەوەی لندەن و کلکەسبون ”فەریک” لە نیویۆرک هەڵگیراون
گالەری نەتەوەی لەندەن، کارە هۆنەریەکەی جیمابوئە وەک نوێنەری ” دەمێکی حەیاتی گرینگ لە مێژوی هونەر” وەسف کردووە؛ لەو کاتەدا کە وێنەکێشانی ئیتالی خەریکی گەران بوون لە سەر شێوەیەک کە لە جێی سێ لاوە بێت.
ن.ع