ئەردۆگان داۆا لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات بە زوترین کات ئەو بەڵێنەی کە سەبارەت بە گۆرینی بیۆگرافی خاکی کوردستان دراوە بە تورکیا بۆ بردن و نیشتەجێ کردنی عەرەب لە سەر خاکی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بێتە جێبەجێ کردن.
رێکەوتنێکی دوو لایەنە لە نێوان تورکیا و وڵاتانی زلهێزی رۆژئاوا لە سەر گۆرینی دیمۆگرافیای رۆژئاوای کوردستان واژۆ کراوە بۆ نیشتەجێ کردنی عەرەب لە سەر خاکی کوردستان.
بۆ ئەم مەبەستەش وڵاتانی زلهێزی رۆژئاوا تێچوی هێرش کردنە سەر رۆژئاوای کوردستان وتێچوی بردنی ئاۆارەکانی عەرەب لە تورکیاوە بو نیشتەجێ کردنیان لە سەر خاکی کورد لە ئەستۆ گرتووە.
بەمەش وەرگرتنی ئەو ئاۆارانەی عەرەب کە لە تورکیان و چاوەرێ ناردنیانن لە لایەن ئۆمەی موتەحیدەوە بۆ وڵاتانی رۆژئاوا لە کۆڵی وڵاتانی رۆژئاوا دەبێتەوە ئامانجەکەی تورکیاش کە ئەیویست رێگە لە درۆس بونی ناوچەیەکی خۆبەرێوەبەری کورد لە رۆژئاوای کوردستان بگرێت وەدی دێت.
پێشنیاری گۆرنی دیمۆگرافی کوردستان لە لایەن زلهێزانی رۆژئاواوە چەند مانگ بەرلە ئێستە پیش چونە دەرەوەی هێزی ئەمریکا لە رۆژئاۆای کوردستان بە تورکیا درا، کە هەرکات ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان چوە دەرەوە تورکیا هێرش بکاتە سەر کورد، و هەتا کوێ لەو ناوچانەی خاکی کوردستان کە دیاری کراوە بۆ تورکیا لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە داگیر بکرێت.
ناو بژێوی کردنی زلهێزانی رۆژئاوا بۆ ڕاگرتنی شەر لە نێوان تورکیا و کورد لە کاتێکدا بوو کە تورکیا چەندین کیلۆمتری بریوە هاتوەتە ناو خاکی رۆژئاوای کوردستان، ئەمەش واتە تا ئەو شوێنەی کە مەبەست بوو تورکیا داگیری بکات کەتوەتە دەست هێزی داگیرکەری تورک دوای زلهێزانی رۆژئاوا داۆایان لە کورد کرد ئاگر بەس لەگەڵ تورکیا بکەن واتە رازی بن بە داگیر بوونی رۆژاوای کوردستان و هێنانی ئاوارە عەرەبەکان بە مەبەستی گۆرینی دیمۆگرافی خاکی کوردستان.
بەڵام پێش ئەوەی کە تورکیا هێرش بکاتە سەر کورد هیچ یەک لەو وڵاتە زلهێزانەی رۆژاوا ئامادە نەبوو رێگە لە تورکیا بگرن نەهێڵن هێرش بکاتە سەر کورد کە هەزاران کورد شەهید ماڵ وێران و ئاوارە نەبێت.
هێرش کردنە سەر کورد و داگیرکردنی خاکی کوردستان لە لایەن تورکیاوە لە بەرژەوەندی وڵاتانی رۆژئاوا بوو، قۆربانی کردنی کورد و پیلان بۆ بردنەوەی ٣ ملیون عەرەبی ئاوارەبو کە لە تورکیان بۆ نیشتەجێ کردنیان لە سەر خاکی کورد لە رۆژئاوای کوردستان، پێشگرتنە لە لێشاوی ئەو کۆچبەرە سوریانە بۆ ئەوروپا، بەمەش ڕێگە لە درۆس بوونی ناوچەیەکی خۆسەری کوردیش دەگرن لە رۆژئاوای کوردستان.
ن.ع
کێشەکە ئەوەیە تاکو سەرانی کورد یەک دڵو بیرو باوەر نەبن هەر بەم شێوەیە مالوێران دەبین.ئێمە دەنێو خۆمان دا تەبا نین.هێزەکی نشتیمانیمان نیە لە هێزی حیزبی مێشک شۆراوە زیاتر.خاکفرۆشیمان زۆرترە لە خاک پەرەستی.تا کورد نەبین کوردستان خەون دەبێ.تکا دەکەم یەکتر خۆری لادەن دەست بەدەستی یەک بێ بیری حیزبایەتی بە بیرەکی ژیرانەی کوردایەتی قۆلی لێ هەلمالن.کورد بین بۆ کوردستان بۆ نەوەکانمان،بۆ نەتەوەمان،بۆ کولتورمان،بۆ هەبونمان،بۆ،بۆ،بۆ،بۆ.کورد و کوردستان