لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا، قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس کوژران

لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا، بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی سپای تیرۆریستی ئێران قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس کوژران.


پێنتاگۆن دەڵێت ئەم هێرشە بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ بووە


کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی ئەتوانێت کاریگەری سیاسی و ئەمنی گەورە نەتەنیا بۆ ئێران بەڵکو بۆ ئێراق و ناوچەکە دابنێت.

قاسم سولەیمانی سەری هەمو خەراپکاریەکان لە ئێراق و سوریە و وڵاتانی دیکەی دەوروبەر لە ناوچەکە بوو.


قاسم سولەیمانی رۆڵێکی گرینگی هەبوو لە پێگەی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکەدا بۆ تێکدانی ئاسایشی خەڵک
کوژرانی قاسم
سولەیمانی راستەوخۆ کاریگەری لە سەر ئێران دەبێت.


سەرۆکی ئێرانی داگیرکەر عەلی خامنەی لە پەیامێکدا گوتی کوشتنی قاسم سولەیمانی بێوڵام نابێت.


کوشتنی قاسم سولەیمانی هەنگاوی یەکەمی شەری راستەو خۆی ئەمریکایە لەگەڵ ئێران و عێراقیش لەم شەرەدا تێوە ئەگلێت لەوانەیە سەرەتای شەری نێوان ئێران و ئەمریکا لە عێراقەوە بێت.

ن.ع