لە وڵاتی هۆڵەندا بە چەقۆ هێرش کرایە سەر خوشکەزایەکی د.قاسملو

خوشکەزایەکی دکتۆر عەبدولرەحمان قاسملو بەناوی سادق زەرزا، بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر و بنەماڵەکەشی دەڵێن هێرشەکە سیاسییە

ئێۆارەی هەینی رێکەوتی 19-06-2020 لە شاری لیواردن سەر بە پارێزگای ڤریزلاند لە وڵاتی هۆڵەندا لە لایەن گەنجێکەوە بە چەقۆ هێرش دەکرێتە سەر سادق زەرزا

بە گوتەی بنەماڵەی سادق زەرزا ئەڵێن: باوکی هێرشبەرەکە لە شاری شنوەوە پەیوندی بە سادق زەرزاوە دەکات کە کورەکەی بۆ خوێندن هاتووە بۆ وڵاتی هۆڵەندا پێویستی بە رێنۆێنیە بەشکو یارمەتی بدەی

کاتێک سادق زەرزا بە تەلەفۆن شوێنێک بۆ یەکتر بینین دیاری دەکات هێشتا لە ئتۆمبیلەکەی نەهاتوەتە خۆارەوە ئەو گەنجە بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەری 11 چەقۆی لێدەدات

خەڵک کاتێک ئەو دیمەنە دەبینن بە تەلەفۆن پۆلیس ئاگادار دەکەنەوە

هێرشبەرکە هەڵنەهاتووە راوستاوە هەتا پۆلیس بێت بیگرن

دکتۆر تاهیر برای سادق زەرزا بە کەناڵ و رۆژنامەکانی هۆڵەندای راگەیاند کە براکەی سەری و چاوی و مەعیدەی بە سەختی بریندار بووە
و باسی ئەوەشی کرد کە هێرشەکە سیاسیە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە دارێژراوە


ئەوترێت ئەمە چەنەمین جارە کە سادق زەرزا بە مەبەستی تیرۆر هیرش دەکرێتە سەری

سادق زەرزا خۆشکەزای دکتۆر قاسملو و هەروەها ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی (حزبی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان) بووە