ئابستراکت “Abstract” واتە هونەری سەڵت یا هونەرێک کە لێکچوون و دووبارە کردنەوە نەبێت
ئابستراک بە هونەرێک ئەوترێت کە هیچ شێوەیەکی دیاری کراوی هاوشێوەی ئەو شتانە نەبێت کە لە ناو بوونا هەن.
هونەرمند لەم کارە هونەریەدا تەنیا کەڵک لە رەنگ و فۆرمگەلێک وەردەگرێت کە لێکچوونی تێدا نەبێت بۆ دەربرینی مانای خۆی
ئەم شێوازە کارە هونەریە بەرامبەر هونەری فیگۆراتیڤ بەکار دێت و لە مانا گشتیەکەیدا ئەتوانین بڵین هەمو هونەرێکیشە کە شتەکان و روداوە ناسراوەکان پشان ناداتەوە
بە گشتی بەم جۆرە هونەرانە هونەری موردێرن ئەوترێت کە لە هەرجورە هاوشێوە بوون و لێکچوون و دوبارە کردنەوەیەک خۆی دەپارێزێت
مێژووی هونەری ئابستراکت
سەرەتای سەدەی بیست ئەم وشە بو هونەری (کوبیسم و فوتوریسم) بەکار دەهات چۆنکە لەم جۆرە مەکتەبە هونەریانە سروشت بە شێوازێکی سادە و سەیر تەنیا نیگارێکن کە لە ئەسلی شتەکان دەچێت بەیان ئەکرا
ئەو وێنانەی کە بەم سەبکانە دەکێشران بە گشتی ئامانج پشاندان و ناساندنی حەقیقەتی راستی شتەکان بوو نەک ئەو شێوەی کە شتەکان لە بوونا دەردەکەون و دەبینرێن
بە وتەی مێژووناسانی هونەر، ئەوترێت کە “کاندینیسکی” وێنەکێشی رووسی یەکەمین کەس بووە سەرەتای ساڵی 1910 یەکەمین نیگاری کە بەتەواوی هیچ لێکچوونێکی تێدا نییە ساز کردووە، لەوە بەدوا، هونەری ئابستراکی مودێرن لە زۆرێک لە ساحەکان و مەکتەبی جیاوازی هونەریدا زۆرها کەسی پەروەردە کردووە
چەند نیگاری کاری هونەری کاندینیسکی
ن٫ع