ئەندامێکی سوپای پاسدارانی ئێران لە پیرانشار بە دەستی گرووپێکی نەناسراو کوژرا.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٧ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، ئەندامێکی سوپای تیرۆریستی پاسداران بە ناوی ”سەید تاهیر تیسۆ“ خەڵکی کۆنەلاجانی پیرانشار لە گوندی زیوەی ئەو شارە بە دەستی گرووپێکی نەناسراو کوژرا.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ حیزب و گرووپێک بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەو بەکرێ گیراوەی دەوڵتی داگیرکەری ئێرانی لە ئەستۆ نەگرتووە.

سەرچاوەی هەواڵ: هەنگاو