پێکاتن (Composition) چییە

بۆچی پێکاتن (Composition) یەکێ لە پرنسیپەکانی ناو وێنەیەکی باش دێتە ئەژمار
پێکاتن ئەتوانێت کەمێک گێژکەر بێت و بە زەحمەت بتوانی لە بارەیەۆە بدوێی. ئێوە هەرگیز لە پێکاتنی باش ناگەن و ناتوانن رونکردنەوەی دەقێقی لەسەر بەن. تەنیا کاتێک پێکاتن دەبێت کە هەموو شت باش و لە شوێنی خۆی دایە، لەوانەیە لەبەر ئەوەش بێت کە پێکاتن یەکێ لەو پرەنیسپانەیە کە لە وێنەیەکی باش دێتە ئەژمار.

مانای وشەی پێکاتن (Composition)

  1. سرووشتی نوسینەکان و پێکێنانی شتێک و شێوازێک کە پێکاتنی درۆس کردووە.
  2. دانینی شتەکان لە لای یەکەوە، دامەزڕاندن یان درۆسکردنی شتێک

ئەگەر پێکاتنی رەنگەکان بۆ ئێمە مانای پەیوەندی لە گەرمی بۆ سەردی، لە ڕووناکی بۆ تاریکی دیار دەکا، ئەتوانین بڵین پێکاتن هونەری نیشاندانی جیاوازیەکانە. گەورەی و بچووکی قەرەبالغی و ئارامی.

تابلوەکە وێنەکێشی هۆڵەندی رامبراند کێشاویە

هیچ دوو شتێک یەکسان مەکێشن، ئەگەر شتێکتان هەیه لە دوورەوە ریزی بنەوەی پرچینە، مەوداکانی نێوانیان کۆنترۆڵ بکەن ئەبێت جیاوازیان هەبێت. ئەگەر وێنەی شتگەلێک بێ‌گیان دەکێشن، بەرزی و پانایەکەی کۆنترۆڵ بکەن دەبێت جیاوازیەکانیان لەگەڵ یەک لەبەرچاو بگرن، ئەم مژارە شێۆازێکی ساکارە لە شرۆڤە کردنی قۆناغی یەکەمی وێنەیەکی هونەری.
دوای دارژان سرەی پێکاتن دێت .ٚٚ وێنەیەک پێکاتنی باش بێت نیمەی کاری تەواو بووە .ٚ

تەجرۆبە لە کاری هونەری دەوری زۆر نابینێت بۆ دەرهێنانی پێکاتنی باش لە وێنە کێشان بەڵکو داهێنەری و کەمێک دیقەتی دەوێت
منداڵان کاتێک وێنە دەکێشن پێکاتنی باش لە ناو وێنەکانیان هەیە، هەر لە گۆشەکانی لاپەرەی کاغەزەکە لەبەرچاو دەگرن هەتا تەواوی لاپەرەکە پڕ دەکەنەوە. بەو هۆیەوەیە دائیم هاوسەنگییەکی باڵا لە وێنەیەک کە منداڵان دەیکێشن هەیە.
لە تەمەنی گەورەیدا فوکس لە سەر پێکاتن هەڵدەگیردرێت، و سەرەنج ئەخرێتە سەر شتگەلێک گرینگتر، وەک هەوڵدان بۆ بردنەوەی خەڵات هاندەر پەیدا کردنو بەنرخیەکان و مژارگەلی دیکە

دیسان بۆ پێشەکیەکان چوارچێو بکێشن

دەبێت لەبیرتان بمێنێت پێکاتنی باش بە تەواوی وێنەکەوە و لە بەر چاو گرتنی چوار گۆشەی کاغەزەکەوە بەسراوە، نە لە وردەکارییەکان یەک شت یا یەک یەکی شتەکان واتە فۆکس کردن لە سەر دروستی و راستی بوونەکەی و کێشانی شتە گران و قورسەکان وەک دەستەکان و سەروچاوەکان، ئەمانە ئامانجی سەرەکی وێنە نییە. کاتێک بتوانن وێنەیەک لە قوتویەکی قوپاوی کۆکاکۆڵا بکێشن ئەتوانن وێنەکێشێکی بێ‌وێنە بن.
منداڵەکان باشترین وێنە دەکێشن، چۆن بەلەوەی گرینگی بە ناوەرۆک یان وردەکاریەکان بدەن، شێوەی گشتی وێنەکە بەلایانەوە گرینگە

ساکارترین شێوازی دەس پێکردن

کاتێک لە سەر ڕێگای پێکاتن لە وێنە کێشاندا کە لە منداڵی عادەتان پێ کردبوو دوور دەکەونەوە گەرانەوە بۆی دژوارە. هەر بەو هۆیەوەیە بە شێوەی خۆرسک دەتانەوێت شتەکان لە ناوەراستی کاغەزەکە دانێن. بۆ وەدەست هێنانی پێکاتنی ئاڵۆز و باش دەبێت ئەو خاڵانەی ژێرەوە لەبەرچاو بگرن.

لە نێوان چوارچێوەیەکی چوارگۆشدا یان چوارقوزی‌دا کامیان ئاسانە بۆ درۆسکردنی پێکهاتنی مامناوەند کاتێک وێنەیەک دەکێشن

چوارقوزی ( Rectangular ):
ساکارترین شێوە بۆ درۆسکردنی پێکاتنی مامناوەند لە ناو چوارقوزی دایە، بۆ نموونە کاغەزێکی A4. ئەم قاڵبە بە تەواوی کلاسیک و تایبەتە بۆ ئەم کارە. ئەگەر بەشی کورتی چوارقوزی لە بانەوە دابنرێت وێنەکەمان ( بە وێنەی پەیکەرو سەروچاو دەناسرێت) و ئەگەر بەشی لای درێژی پانیەکەی لە بانەوە دابنرێت قاڵبەکە دیمەندار دەبێت

چوارچێوەی چوارگۆش
لەم فرمەدا دەتوانێت کار زۆر جوان دەر بێت و دەشتوانێت زۆر خراپ بێت. بەڵام زۆر بە کەمی لەناو چوارگۆشەدا کارێکی نایابی هونەری ببینین. لەبەر ئەوەی کە درۆسکردنی هاوسەنگی لە وێنەیەکدا کە پێکاتن و شتگەلێکی زۆری تێدایە لەم قاڵبەدا زۆر زەحمەتە وێنەیەکی هونەری باش دەربکەوێت.
بۆ نموونە کۆکردنەوەی شتەکان و وێنەگەلی جۆراوجوری دیمەنێک لە ناو قاڵبی چوارگۆش زۆر قورسە و کارێکی ناشارەزایانە وشک و دوور لە ناسکی دێتە بەرچاو. قاڵبی چوارگۆش بۆ بابەتگەلی وەک لە دورەوە دەریایەک بکێشی باشە

سێ ئەژماری ئەفسووناوی لە وێنە

یەک: پێکاتن لە راستی‌دا جۆریەکی باشە، (هیچ دوو شتێک وەک یەک درۆس ناکەن)
دوو: یاسای یەک لە سێ (Rule of thirds) دەتوانێت کلیلی هاوسەنگی لە وێنەی دیمەنێک‌دا بێت
سێ: خۆتان دڵنیا بکەنەوە لەوەی کە، شێوەکان و بۆشایەکان و مەودای نێوان شتەکان جیاواز بن.

تابلوەکە وێنەکێشی نەرویجی نەدرۆم کێشاویە

یاسای یەک لە سێ

یاسای یەک لە سێ لە وێنەگرتنیش زۆر کاری پێ دەکرێت. ئەم یاسایە لەو بەشە یارمەتیتان دەدات کاتێک بە وێنەکەتان تاریکی یا توندی، هاوسەنگی و interest زیاد دەکەن. لە وێنە کێشانیش ئەو کارە بۆ پێکاتن بەکار بێنن.

کاتێک ئەتانەوێت پێکاتن بو دیمەنێک کە دەکێشن، هەڵبژێرن ئەم خاڵانەی ژێرەوە بەکەڵکتان دێت

یەکەم: ئاستی هۆریزۆن Horizon بکەنە سێ بەشەوە؛
دووەم: بریار بدەن کە هۆریزۆنی خۆتان یەک لە سێی سەرەوە دادەنن یا لە یەک لە سێ خوارەوە ( یەک لە سێ خۆارەوە هەمووکات بۆ درۆسکردنی هاوسەنگی باشترە و یارمەتی دەدات ئاسمان پانتر بێتە بەر چاو).
سێیەم: رووی فێرتیکاڵ Vertical بە سێ بەش دابەش بکەن
چوارەم: لای ڕامان ناوبەری قرتاوی هێڵەکان رێکخستن رێک بخەن
پێنجەم: زیرەکی خۆتان بەکار بێنن و جوانی بئافرێنن
شەشەم: ئەگەر مەیک‌بوکتان هەیە، iPhoto دەتوانێت تەواوی ئەو کارگەلە بە جوانی بۆتان درۆسبکات و هەمو هێڵەکانی یەک لە سێ لە سەر شاشەکە بۆتان پشان بدات.

مێژووی یاسای یەک لە سێ

یاسای یەک لە سێ، یەکەم جار لە لاین (جان تۆماس سمیت) لە ساڵی 1797 لە کتێبی ( Rermarks on Rural Scenery ) نووسرا. ئەو ئەم یاسایەی بەم شێوە دیاری کرد؛ لە کێشانی دیمەنی ئاسمان ماڤی دوو لە سێ، دوو لە سێ (وەک ئاو) و یەک لە سێ ( وەک زەوین )ْ و هەردووکیان پێکەوە یەک لە سێ وێنەکە درۆست دەکەن و دوو لە سێیەکەی دیکە دەبوایە بدرایە بە ئاسمان و پرسپەکتیوی هەوای تایبەت، دەسنیشان کرد.

ئەگەر ئەم یاسا لە بەرچاو بگیردرێت کە هیچ دوو بۆشایەک یەکسان نین بە یاسای یەک لە سێ دەتوانن بە ساکاری پێکاتنێکی دڵخۆاز بەئافرێنن. ئەم دوو خاڵە لە شرۆڤەی رەستەی (Sir Joshua Reynolds) بەرچاو دەکەوێت

هیچکات لە یەک وێنەدا نابێت لە دوو جێدا دوو تیشک یەکسان و هاوشێوە دەرکەون. یەکیان دەبێت ئەسڵ بێت و ئەوانی تریش ژمارەی دوو سێ بن. چ لە پێوان چ لە تیشکدا. دیاری کردنی ئاست و پارچەی ناهاوسەنگ بە ئاسانی سەرەنجی بەش بە بەشی ناو وێنەکە بە دوای خۆیدا دێنێت، بەڵام بەشگەلێک کە بە رۆاڵەت هاوسەنگ و یکسانن حاڵەتێکی ناپرۆفێشیۆناڵ و ناشارەزایانە دەداتە دەستەوە

ئەم خاڵەی ئاخیر خاڵێکی جەوهەریە، هیچ کەس نایەوێت وێنەیەکی ناشیانە و بێ کەڵکی بێت. هەروەها گرینگی کۆنتراس لە کاتێکدایە کە هاوئاهەنگی و هاوسەنگی درۆس دەکەیت: بۆ بەخشینی زۆرترین هێز و بەقوەت دەرکەوتنی کارەکەتان، بەشێک لە وێنەکە دەبێت رووناک بێت و بەشێکیشی تا رادەیەک رەشو تاریک بێت. ( ئەم دووانە دەبێت بەشێوەیەک هاوسەنگ و لەگەڵ یەک هاو ئاهەنگ بن.)

لە وێنەگرتندا بۆ پێکاتنی باش کامێراگەلی دیجیتان بەکار بێنن

ئەگەر کامێرای دیجیتاڵی بە چاوی ( viewfinder)تان هەیە، دەتوانن یاسای یەک لە سێ لە سەر وێنەکە دابەزێنن. رەچاوی ئەو ئێلێمەنتانە بکەن کە پێکاتنی گرینگ لەبان ئەو هێڵانە و یان لەو شوێنەی کە هێڵەکان یەکتر دەبرن رێک بخەن.

یاسای یەک لە سێ لە قاڵبی چوارقوزی زۆر کارامەیە. بەڵام ئافراندنی وێنەیەک کە هاوسەنگ بێت لەگەڵ قاڵبی چوارگۆشەیی زۆر زەحمەتە ئەگەر تەنانەت ئەو یاسایانەش لەبەر چاو بگری هەر قورسە.

نووسین: نادر، ع