شەوی چوارشەممە ٣٠/٠٩/٢٠٢٠، شەش مووشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران.

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، هیچ ئامانجێکیان نەپێکاوە و زیانی لێ نەکەوتووەتەوە. مووشەکەکان لە سنووری بەرتللە (برطلە) لە نێوان گوندەکانی شیخ ئەمیر و تەرجلە لە سەر پیکابێک هاوێژراون، ئەم دەڤەرەش دەکەوێتە سنووری لیوای ٣٠ی حەشدی شەعبییەوە.

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە:

کاتژمێر ٠٨:٣٠ ی ئەم ئێوارەیە، شەش مووشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران کە خۆشبەختانە هیچ ئامانجێکیان نەپێکاوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

مووشەکەکان لە سنووری ( برطلە) لە نێوان گوندەکانی شیخ ئەمیر و تەرجلە لە سەر پیکابێک هاوێژراون.

ئەم دەڤەرەش دەکەوێتە سنووری لیوای ٣٠ی حەشدی شەعبییەوە.

تیمە تایبەتەکانی ئێمە خەریکی لێکولینەوەی وردن بۆ بە دەستهێنانی زانیاری زیاتر.

لە کاتێکدا بە توندترین شێوە ئەم هێرشە تێرۆریستیە ترسنۆکانەیە ئیدانە دەکەین، لە هەمانکاتدا ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر دەستدرێژیەک، داواش لە حکوومەتی فیدراڵی دەکەین دەست بە جێ ئیجرائاتی پێویست وەربگرن.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ٣٠/٠٩/٢٠٢٠

وێنەکانی شوێنی هاویشتنی مووشەکەکان بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر لە گوندی تەرجلە نزیک بەرتلە: