ئیمپرشیونیسم – Impressionism چیە؟

ئیمپرشیونیسم بە فەرانسی (Impressionnisme) سەبکێکی هونەریە کە (سەرەتا لە وێنەکێشان و دوای لە ناو موسیقا) لە کۆتایەکانی سەدەی نۆزدەیەم و سەرەتاکانی سەدەی بیست لە فەرانسە درۆس بوو.
ئەم سەبکە بەهۆی دژ دەرکەوتنی لەگەڵ سەبکە کۆنەکان‌و یاسا مەحکەمەکانیان، توانی خۆی بناسێنێت و گەورە بێت. دوای ئەوە وێنەکانی سەبکی ئێمپرشیونیسم لەنێوان ساڵەکانی ۱۸۶۷ هەتا ۱۸۸۶ لەلایەن گروپێک لە هونەرمەندان بە تێکەڵ کردنی ئەو تەکنیکانەی کە یەکیان دەگرت و روتێکردنی هاتە ئافراندن.
وشەی ئیمپرشیۆنیسم بۆ یەکەمین جار لە لایەن شرۆڤەکەرێکی بواری هونەر بە ناو ( لویی لرویی) لە ساڵی ١٨٧٤ لەسەر تابلۆیەکی ( کلۆد مۆنە) کە ناوی رۆژئاوا بوونە بەکار بردرا. لەراستیا ئەو ئەم وشەی لە سەر رونکردنەوەی تایبەتمەندی ئازاد بوون و ناتەواو بوونی وێنەکانی مونە و وێنەکێشانی دیکەی ئەم شێوازە هونەریە دەستنیشان کرد.

گەورەترین تایبەتمەندی شێۆازی ئمپرشیۆنیسم لە وێنەکێشان، هوڵدانە بو تۆمار کردنی دەقێقی ئەو شتەی بە چاو دیارە تیشک لە بۆشایی ئازاد و هەڵبژاردنی مژارگەلی ناو سروشت یان رووداوەکانی رۆژانە و بەکار هێنانی پەڵەگەلی رەنگی بچوک و رووناک و سرینەوەی هێلەکانی لاکانی بوو.

لەلایەکی دیکەوە ئامانجی سەبکی ئمپرشیۆنیزم لە ناو موسیقادا، سەرلەنوێ درۆس کردنەوەی دەنگەکان لە بەرامبەر درۆسکراوە فەرمیەکان ڕابردوو بوو. زێنیەتی هونەرمەندانی بواری سەبکی ئیمپرشیۆنیسم بەیانکردنی ئەو شتەی ئێستا هەستی پێ دەکەن لە کاتی دیتی ئەو دیمەنانەی لە پێش چاویان دردەکەوت بوو، ئامانجیان گەیشتن بە جۆرێک سروشتگەرایی بوو.

هونەرمەندانی سەبکی ئیمپرشیونیسم

کلود مونە، برتە موریسو، کامیل پیسارۆ، ئالفێرێد سیسلی، ئاگوست رێنوار، مەری کاست و ئێدگار دگا لە وێنە کێشانی بەتوانای سەبکی ئیمپرشیونیسم بوون کە کارە هونەریەکانیان نرخ و باوەرێکی تایبەتی بەخشی بەم سەبکە.

تایبەتمەندی وێنەکانی سەبکی ئیمرشیۆنیسم
پێش هاتنە بوونی سەبکی ئیمپرشیۆنیسم، زۆربەی مژارەکان، و دیمەنەکان خێیاڵی بوون لە ناو ستودیۆ دەکێشران.
ئیمپرشیونیسمەکان ئەم پرەنسیپانەیان گۆری لە درەوە لەناو سروشت دەسیان کرد بە وێنەکێشان، لە هەما کاتدا هەوڵیاندەدا هەتا کۆالیتی تیشک و رەنگ دیمەنەکان وەک ئەۆ هەستەی کە لێیانەو گرتویانە بگۆرن.

ئەوان زۆر جاران وێنەگەلی ناشاز و نەپۆریان بوو، لە لێدانی کورت و خێرا و بێ دەنگ بۆ درۆستکردنی دیمەنی ناو تابلوەکانیان کەڵکیان وەردەگرت. لەکاتێک‌دا پێش درۆسبوونی ئەم سەبکە، بە هیچ شێوەیەک بەم شێوە وێنەکان نەدەکێشرا.

The Rose Walk, Giverny, 1920–22, Musée Marmottan Monet

لەو مژارە سەرەکیانەی هونەرمەندانی ئیمپرشیونیسم دەتوانین بە دیمەنگەلی ژیانی رۆژانە، سرووشت، خەڵک و پاریس ئاماژە بکەین لەوانەیە ئەمە بەرچاوروونییەک بێت بۆ ئەوانەی ئەیانەوێت ببینن و بزانن سەپی ئیمپرشیۆنیسم چییە.

کامیل پیسارۆ لە سەر شێوازی وێنەی سەبکی ئیمپرشیۆنیسم بەم شێوە دواوە: هەر کە ئاسمان، ئاو، چڵەکانی دار و زەوین لە پێش چاوتان دەرکەوت، دەس بکەن بە وێنەکێشان و هاوکات ئەو شتانەی دەیبینن هەمووی بکێشن، و هەروەها نابێت هەست، و باورو گۆۆمانەکانتان لە کاتی سەیر کردنی دیمەنەکان و وێنەکردنیان لەێتان دابرێت.

یەکێ لە تایبەتمەندیە گرینگەکانی دیکەی سەبکی ئیمپرشیۆنیسم لە وێنەدا، بە پێچەوانەی سەبکەکانی رابردوو بەکار هێنانی رەنگگەلی رووناک و زیندو بوو. کە بە شێوەیەک لە ڕێگەی ئەوانەوە بتوانن تەنانەت تیشکەکان و ناردنی رەنگە جۆراوجۆرەکانی تیشکی هەتاو پشان بدەن. ئەم رەنگانە بێ ئەوەی لەگەڵ رەنگەکانی دیکە لە سەر تابلۆ ببنە یەک لای یەکەوە دادەنران ئەو مەجالەیان بۆ بینەر درۆس دەکرد؛ کە شوێنی جوڵەی فڵچەکە بە روونی ببینێت و هەست بە ناتەواوی و ئازادی کارە هونەریەکە بکات.

هەمو هونەرمەندانی سەبکی ئمپرشیۆنیسم خەڵکی فەرانسە نەبوون
هونەرمەندانی خەڵکی وڵاتانی دیکەش دوای پەرەسەندنی فکرەکانی سەبکی ئیمپرشیونیسم، ئیلهامیان لە هونەرمەندانی فەرانسی وەرگرتووە و بۆ تۆمارکردنی دیمەنی ژیانی رۆژانە لە کارە هونەریەکانیان بەکاریان بردووە. بۆ نموونە، وێنەی ژێرەو لە لایەن هونەرمەندی بریتانیایی بە ناو فیلیپ ویلسۆن ستێر کێشراوە.

Girls Running: Walberswick Pier (Tate) Philip Wilson Steer

لەم وێنەدا ئەو توانی لە ڕێگەی سەپکی ئیمپرشیۆنیسم سەرکەوتو بێت، هەیەجانی رۆژێکی هەتاوی لە کنار دەریا تۆمار بکات. چاوێک لە روناکی گەرمای تیشکی خۆر کە لە دەریا دەدات بکەن.
لە ئەمەریکاش وێنەکێشگەلی زۆر ئێمپرشیۆنیسم بوون. بۆ نمونە، چایلد هەسام توانی وێنەگەلی گەرمو پر جوڵە لە ژیانی ناو شاری نیویۆرک بکێشێت و تێئۆدۆر رابینسۆن زیاتر بەهۆی وێنەی دیمنگەلی ژیانی رۆژانەی ناو دەوروبەری شار ناسرا.

وێنەکای سبکی ئیمپرشیۆنسم لە سەردەمی خۆی لایەنگران و ڕەخنەگرانی زۆریان بوو و تەنانەت ئێستاش رۆانگای جیاواز لەسەر ئەم سەبکە بوونی هەیە. لێرەدا ئێمە تەنیا ویستمان بە کورتی رونکردنەوەی پێویست لەسەر ئەم سەبکە بەین کە سەپکی ئیمپرشیۆنسم چییە.

نووسین: نادر،ع