هونەری مۆردێرن لەکوێوە سەری هەڵدا؟
ئەگەر بمانەوێت بزانین هونەری مۆدێرن یەکەم جار لە کوێ چەکەرەی کرد دەبێت بگەرینەوە بۆ سەدەی 18 و 19، واتە چاوێک بخشێنینەوە بە دەسپێکی شۆرشی پیشەسازی. لەو ساڵانە گۆرانکارییەکی زۆر لە درۆستکردن و بەرهەمهێنان، گۆازستن و تەکنۆڵۆژی هاتە ئاراوە و کاریگەری زۆری لە سەر شێۆازی ژیانی خەڵک دانا. ئەم کاریگەریەی لەسەر جیۆاک، لەسەر کلتور و ئابووری کە سەرەتا کاریگەری لەسەر کۆمەڵگای باشوری ئەوروپا و باکووری ئەمەریکا دانا دوایی هەمو جیهانی گرتەوە. بەڵام شۆرشی پیشەسازی چۆن پایەکانی سەرهەڵدانی هونەری مۆدێرنی درۆس کرد؟
لەراستیدا گۆازتنەکانی نوێ، شێوازی ژیانی خەڵک و هاتو چوونەکانیانی گۆری. خەڵکی وڵاتان رەحەتر ئەملاو ئەولایان دەکرد و دەسیان بە ئیدەگەلی نوێ دەگەیشت. هەر بەو بۆنەیەوە خۆاست لەسەر کێشانو میعماری شاری رووی لە زیاد بوون کرد و دەوڵەمەندەکانیش مەجالیان گونجاو دیت. ئەوان بەرەو کولەکسیۆنە هونەریەکان راکێشران و تەنانەت باشترین موزەکانی دونیا لەلایەن ئەم بازەرگانانەی سەدەی 19 دامەزان. راستە کە لەم کاتە هونەری مودێرن درۆس نەبوو، بەڵام ئەمە لە جێگەی خۆیدا رووداوێکی گرینگ بوو.
لە لایەکی دیکەشەو لە ساڵی 1841 کە وێنەکێشی ئەمریکی جان راند، چوبگەلی رەنگی لە جۆری ماتریاڵی قوتو (بە ئینگلیزی Tin ) ئافراند. و دەیاتوانی پانەوە بن. هەروەها لە بۆاری پیشەی وێنەگرتن پێشکەوتنی زۆر روویدا، هونەرمەندەکان لەو دیمەنانەی کە حەزیان لێ بوو وێنەیان دەگرت و دوای وێنەکەیان دەکێشاوە.
هەروەها هونەرمەندانی دیکەش کە شوێنکەوتەی یاسای کۆن نەبوون مژارگەلی هونەریان گۆری. دیمەنی شارەکان، ستاشیۆنەکانی ڕێگای شەمەندەفەر، گوندە سەیرانگایەکان هتد… بوونە جێ رامان و فکرگەلی نوێ ناو کارە هونەریەکانی هونەرمەندان.
نابێت کاریگەری فکرە سیاسیەکان و نووسەرانی ئەو کات لە بەرچاو نەگرین. وەک نموونە کاتێک زیگمۆند فرۆید پەرتۆکی لێکدانەوەی خەونەکانی بەڵاوکردەوە، هونەرمەندگەلی زۆر بەرەو لای فکری زێنی ناخوداگا و سوریالیسم چوون کەمکەم ئەم رووداوە هونەرمەندانی بەرەو ئیکسپرشیۆنیسمی ئەڵمانیا کێشا و بووە هۆی ئەوەی کە هەستەکان و تجروبە زێنیو دەرونیەکان بێرنە ناوی. ئەم رووداوانە دەسپێکی درۆس بوونی هونەری مۆدێرنی دەسنیشان دەکرد.
هاتنە بوون و دۆزینەوەی هونەری مۆدێرن
ئەگەر بمانەوێت بە دوای کاتی دروستی دۆزینەوی هونەری مودێر بگەرین، لە ساڵی 1863 دەیدۆزینەوە. لەو ساڵە “ئیدۆارد مانە” تابلۆیەکی بەناو خواردنی نیوەرۆیەک لە “ناو چەمەنزار”، لە پیشانگایەکی ئەکادێمیاکانی پاریس پشاندا. ئەو ئەم وێنەی لەسەر بنچینەی کارێک لە “رافائیل” کە لە سەردەمی رێنسانس بوو کێشا. هەمو لەسەر ئەو وێنە وەک بێ ئەدەبانەترین کاری سەردەمی ناو دەبەن. لەوانەیە بپرسن ئەو کارە چ شتێکی نەشیاوی تێدایە.
ئەم وێنە گورانێکی زۆر لە هونەر پشان دەدات هونەرمەندانی سەردەمی نوێ بێزار بوون لە شوێنکەوتنی فورمگەلی کۆن. لەم کارە هونەریە ژنێک رووت دەبینرێت و لە لایەکیشەوە پرسپەکتیوی ناواقعی و رووناکی جیاوازی رەخنەی لێ گیرا. دوای ئەم رووداوە میعمارەکان و پەیکەرسازەکانیش گۆرانی زۆریان هەبوو و هونەری مۆدێرن بە شێوەی نوێ بۆ ئافراندنی کاری هونەری بۆ هونەرمەندانی ئەو کات دەرهات.
سەبکەکانی هونەری مۆدێرن
هونەری مۆدێرن لانیکەم سەد ساڵی خایاند پەرە بستێنێت تەنیا بە بۆارێکیش کۆتایی پێ نایەت. بەلکو سەبکگەلێکی جیاوازی هەیە لە هەمانکاتدا کە پڕ رەنگیەکی زۆری هەیە، دیسان تایبەتمەندی هونەری مۆدێرن لەناو ئەوانەدا دەبینرێت. گرینگترین سەبکەکانی هونەری مودێرن ئەوانەی ژێرەوەن.
نئۆ ئیمپرشیونیسم، Neo-Impressionism
سیمبۆلیسم،Symbolism
فائۆیسم، Fauvism
کوبیسم، Cubism
فوتوریسم، Futurism
ئیکسپرشیۆنیسم ، Expressionism
سوپرماتیسم، Suprematism
کۆنسترۆکتویسم، Constructivism
دێستایل، De Stijl
دادائیسم، Dadaism
سورریالیسم، Surrealism
رێیالیسمی کۆمەڵایەتی، Social Realism
ئیکسپرشیۆنیسم ئابستراکت، Abstract Expressionism
هونەری پاپ، Pop art
هونەری ئۆپ، Op art
مینیمالیسم، Minimalism
نئو ئیکسپرشیۆنیسم، Neo-Expressionis
تایبەتمەندیەکانی هونەری مۆدێرن
هەر بەو شێوەی کە باسمکرد، هونەری مۆدێرن سەبکگەلی زۆری هەیە و هەر سەبکێ تایبەتمەندی خۆی هەیە. بەڵام هەنێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەم رێبازانەی هونەری مۆدێرن هاوشێوەن لەگەڵ یەک کە لەمبەشە ئاماژەی پێ دەکەین.
یەک: ماتریاڵی نوێ: هونەرمەندانی ئەم دەورە نەتەنیا گۆرانکاریان لە رۆانگای خۆیان پێکێناوە، بەڵکو لە کارەکانیشیان ماتریاڵی نوێیان بەکار دەبرد. بۆ نموونە رۆژنامەیان لە ناو تابلوەکانیان بەکار دەبرد دەیان نووساندە ناو تابلوەکانیانەوە کارێکی هونەریان درۆس دەکرد. یان هەندێ ڵە پەیکەرسازەکان هەر شتێکیان پەیدا بکردبا کە بەکەڵک بهاتبا، بۆ درۆستکردنی کارێکی نوێ لە کارەکانیان بەکاریان دەهێنا.
دوو: ئافراندنی هونەرگەلی نوێ: هونەرمەندانی ئەم سەردەمە بۆ یەکەمین جار هونەرگەلی وەک کەلاژ، ئەسمبلاژ، درۆسکردنی ئەنیمەیشێن، هونەری شانۆیی، هونەری لۆند ئارت هتد… یان بەرفرە کرد.
سێ: قوڵتر کەڵک وەرگرتن لە رەنگەکان: سەبکگەلی ئیمپرشیۆنیسم و فئۆویسم، یەکێ لە یەکەمین رێبازگەلی هونەری بوون کە گرینگیەکی زۆریان بە رەنگەکان دەدا. واتە رەنگەکانیان بەشێوەی بەکارهێنانەیتر و واتادارتر بەکار دەبرد.
چووار: بەکاربردنی تەکنیکە نوێیەکان: بەڵام تایبەتمەندیەکانی هونەری مۆدێرن لەمانە زیاتر پێش چووە و هونەرمەندانی ئەو شێوازە هونەریە نوێیانە رێبازگەلی نوێیان هێنا بوون. کرۆمۆلیتۆگرافی ( چاپ کردنی چەند رەنگی پوستەر)٫ وێنە چالاکەکان، وێنەگەلی نوختە نوختەی یان خاڵ خاڵی، چاپی سیلک، وێنەی ئاکشێن – Action هتد… لەو کۆمەڵە تەکنیکانەن کە لە لایەن هونەرمەندانی سەبکی مۆدێرنەوە ئافرێنراون.
سەرهەڵدانی هونەری موردێڕن لەو ساڵە جیاوازانەی درۆس بوونی هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پەرەسەندن چووە و زۆر ژێر چڵیتریان لێ بوەتەو کە هەرکامیان تایبەتمەندی تایبەت بەخۆیان بووە.
نووسین: نادر،ع