فەرانسە تابڵۆیەکی هونەری وێنەکێشی نەمسایی “گۆستاو کلیمت” ئەگەرنێتەوە بۆ خاوەنەکەی

فەرانسە بەتەمایە کارێکی هونەری وێنەکێشی نەمسایی “گۆستاۆ کلیمت” بگەرنێتەوە بۆ خانەوادەیەکی جولەکە کە خاوەنی ئەو تابلوە بوون کاتی خۆی نازیەکان لە ساڵی ١٩٣٨ ئەۆانیان ناچار بە فرۆشتنی ئەو وێنە هونەریە کردبوو.

رۆزین باشلۆ، وەزیری کلتوری فەرانسە، وتویە کە گەرانەوەی ئەو وێنە بۆ خاوەنەکەی لە پێناو ئەو تاوانانەیە کە بەرانبەریان کراوە

ئەو وتی ئەم وێنە هونەریە باس لەو “ژیانە تێکشکاوانەی ” سەردەمی نازیەکان ئەکات

دەوڵەتی فەرانسە بێ ئاگاداری لە مێژووی فرۆشتنی ئەو وێنە هونەریە، ئەوەی لە ساڵی ١٩٨٠ کریوە؛ ئەوە تەنیا کارێکی هونەری گۆساوە کە لای دەوڵەتی فەرانسایە

دوای کۆتایی پێهاتنی شەر، خاوەنی ئەو تابلۆیە کە بە ” گۆڵی ژێر دارەکان” بەناوبانگە کەسێکی جولەکە بووە بەناو نوورا ئیستیانسی

خاتون باشلۆ لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنی لە موزەی ئەورسی پاریس وتی نوورا ئیستیاسنی ئەو کارە هونەریەی لە مامیەوە ویکتۆر زوکرکندەڵ، کارخانەداری نەمسایی و کۆلەکسیۆنی هونەر، پێ گەییوە

خاتون ئیستیانسی، چند مانگ پێش هاتنی نازیەکان بۆ وڵاتی نەمسا، لەبەر بارودۆخی نالەباری ژیانی ناچار بوو ئەو وێنە لە ساڵی ١٩٣٨ بە نرخێکی کەم بفرۆشێت.

لە ساڵی ١٩٤٢ ، ئەو کاتەی کە نەمسا لە لایەن نازیەکانەوە داگیرکرابوو خاتون ئیستیانسی بۆ ئوردووگای کاری زۆری بردرا و لە هەمان ساڵ‌دا کۆچیدوایی کرد.

دەڵاڵی هونەری کە ئەم وێنەیەی کری بوو، هەتا کۆتایی تەمەنی لە دەیەیی ١٩٦٠، ئەم وێنە ناوازە هونەریەی هەڵگرتبوو دوای دەوڵەتی فەرانسە لە حەراجییەک لە ساڵی ١٩٨٠ بۆ موزەی ئۆروسی کری.

خاتو باڵشۆ بە پەیامنێرەکانی گوت: لە راستیا ئەمرۆ ئێمە ئەزانین کە ئەم شاکارە هونەریە کارێکە کە لە سال ١٩٣٨ لە لەمساوە بردراوە

ئەو وتی بریارێک کە ئێمە داومانە، بێگۆمان بریارێکی گرانە، ئاکامی ئەم بریارە، بردنی ئەم شاکارە هونەریەیە لە کۆلەکسێۆنەکانی نەتەوەیی فەرانسا، ئەمە تەنیا وێنەیەکی گۆستاو کلیمتە کە لە فەرانسەدایە.

خاتون باشڵۆ وتی” بەڵام ئەم بریارە گرینگ و ئەساسیە. دوای ٨٣ ساڵ کە بە ناچاری ئەم وێنە لە لایەن نورا ئیستیاسنییەوە، فرۆشراوە ئەم بریارەمان بۆ گەرانەوەی ئەو وێنە هونەریە کارێکی عادیلانەیە

ئەم وێنە ئەدرێتە منداڵەکانی خۆشکی نوورا ئیستیاسنی

هەروەها خاتون باشڵۆ ئەوەشی گوت کە دەوڵەتی فەرانسە دەبێت بەڵگەیەک واژۆ بکات هەتا ئیزن بدات ئەم کارە هونەریە لە کۆلەکسۆنی نەتەوەیی ببرێتە دەرەو و بگەرێندرێتەوە بۆ خانەوادەی خاوەنەکەی.

لە ساڵی 2017، وێنەیەکی گۆڵداری گۆستاو کلیمت بە نرخی نزیک بە ٤٨ مڵوێن پۆند لە حەراجی ساتبیزی لەندەن فرۆشرا

کاری وەرگێران: ن،ع