هادی زیادینی نیگارکێش و پەیکەرتاش، لە ساڵی 1335 لە شاری سنە کۆڵانی “جۆرئاوا”ی روژهەڵاتی کوردستان لە بنەماڵەیەک کە هۆگری شیعر و عیرفان بوونە لە دایک بووە. پێش خوندنی ئیبتدایی دەسیکردووە بە نیگارکێشان و دوای دەورەی خوێندنی ئیبتدایی دەسی کردووە بە فێربوونی پەیکەر تاشی، بە قسەی خۆی هاوکات ئەو دووانەی بێ تێپەراندنی ئەکادێمیای هونەرە جوانەکان بەرەو پیش بردووە.
هادی زیادینی لە ساڵی 1356 چوەتە زانکۆی هونەرە جوانەکانی شاری تاران.
ئەو شوێنانەی کە کارە هونەریەکانی پشان داون سنە، هەمەدان، مەهاباد، سەقز ، مەریوان، بانە، کرماشان، شنۆ ، ئیلام، چابەهار، ئیسفەهان (ئەسپبەندان) بیجار، و دیواندەرە هەولێر، هەڵەبچە
لە شار و وڵاتانی دیکەش وەک
تاران، تەورێز، قشم،
چین، واشەینتۆن، ئیاڵاتە یەک گرتوەکانی ئەمریکا، لەندەن، برن(سویس) مارتینی ژنۆ، قرقیزستان، قەزاقستان، ئۆزبەکستان، کۆەیت، عێراق، سوریە
کارەکانی
دروسکردنی پەیکەری گاندی رێبەری هیند بە ئەنازەی ئاسایی لە ساڵی 1353
دروسکردن و دانانی پەیکەری “شوان” بە بەرزی سێ متر لە پارکی ئاویەری شاری سنە
دروسکردن و دانانی پەیکەری “ئازادی” بە بەرزی شەش متر لە فلکەی ئازادی شاری سنە
دروسکردن و دانانی پەیکەری دوو مناڵی ساوا بە برزی چووار متر لە پارکی ئاویەری سنە
دروسکردن و دانانی پەیکەری ” مەولەوی کورد” بە ئەنازەی 5/3 متر لە فلکەی مەولەوی کورد لە سنە
ٓ
دروسکردن و دانانی پەیکەری “کرێکار” بە بەرزی چوار متر لە فلکەی کرێکار لە سنە
دروسکردن و دانانی پەیکەری ” مامۆستا هەژار” بە بەرزی چوار متر لە فلکەی هەژار لە شاری مەهاباد
دروسکردن و دانانی پەیکەری مامۆستا ” هێمن ” بە بەرزی چوار متر لە فلکەی هێمن لە شاری مەهاباد
دروسکردن و دانانی ماموستا ” محەمەد قازی ” بە بەرزی چوار متر لە فلکەی محەمەد قازی
دروسکردن و دانانی پەیکەری ” میر محەمەد قەزوێنی” بە بەرزی پەنج متر لە فلکەی میر عیماد لە شاری قەزوێن.
دروسکردن و دانانی “چێژی ئازادی” بە بەرزی 3 متر لە پارکی مناڵ لە شاری ئەسپبەندان ” ئیسفەهان”
دروسکردن و دانانی پەیکەری ” شێخ مەحمووی بەرزەنجی” بە بەرزی هەشت متر لە فلکەی شێخ محەمەد لە شاری سلێمانی
دروسکردن و دانانی پەیکەری “مەستوورەی ئەردەڵان” بە بەرزی 4 متر لە پارکی شاری هەولێر
دروسکردن و دانانی پەیکەری “شێخ حەسەن عەلی(جیگەر خوێن)” لە هەولێر
دروسکردن و دانانی نیگارەی هەڵکۆڵێراوی ” سەربازەکانی ماد” بە بەرزی و پانی 5/2 لە سەر مووزەی شاری سنە
دروسکردنی نیگارەی هەڵکۆڵێراوی ” زێویە” بە درێژایی 100 متری چوار گۆش لە فلکەی چونە ناوەوەی پارکی ئاویەر
دروسکردنی چەندین شتی کلتوری کوردی لە خەڵکی ناوچەگەلی کوردستان بۆ پشاندان لە موزەی خەڵک ناسی لە ماڵی ئەسەف لە شاری سنە
دروسکردنی چەندین کەسایەتی ناوداری کورد بۆ پشاندان لە موزەی خەڵک ناسی لە ماڵی ئەسەف لە شاری سنە.
دروسکردن و دانانی پەیکەری “بێسارانی” لە شاری سنە
دروسکردن و دانانی پەیکەری ئەنفال لە شاری هەولێر
دروسکردن و دانانی پەیکەری مامۆستا لە دێگولان
دروسکردن و دانانی پەیکەری دایک لە فلکەی دایک لە دیواندەرە
دروسکردن و دانانی گەورەترین پەیکەر بەناوی سیمبولی بەرگری و بەرخۆدانی نەتەوەی کورد بە بەرزی 22 متر لە بان کێوی ئاویەری شاری سنە
دروسکردنی پەیکەری مەولانا لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە
ن،ع