دیمەنە بێ هاوتاکانی دارستانی ئامازۆن، وێنەکان لەلایەن سیباستیانۆ ساڵگادۆ گیراوە

سباستیانۆ ساڵگادۆ، وێنەگری بەرازیلی، شەش ساڵی لە سەفرکردن ناو ئامازۆنا تێپەراند؛ ئەو کۆمەڵێ وێنەی لە دارستانەکان، روبارەکان و کێوەکانی ئامازۆنی لە نوێترین کتێبەکانی خۆی بەڵاو کردەوە.

ئەو ئەیژێت: بۆ من ئەمە ئەوپەری سنوورە، جیهانێکی پر رازو سەیر و سەرسورهێنەرە ئامازۆن، شوێنێکە کە هێزی بێکۆتایی سروشتی تێدا دەبینی، شتێک کە لە هیچ شوێنێکی ئەم روی زەویە بێجگە لە ئامازون ناتوانی بیبینی و هستی پێ بکەی.

تاڤگەی روباری کۆتینگۆ، لە ئیاڵەتی رورایما، ساڵی 2018


ئێرە دارستانێکە کە چویە ناوی کۆتایی نییە، شوێنێکە کە لەسەدا دەی جۆری گیاکان و بوونەوەرەکانی تێدایە، گەورەترین شوێنی لێکۆلینەوەی سروشتی لە جیهان”.

کۆمەڵە شاخەکانی مارائۆیا، لە ئیاڵەتی ئامازۆن، ساڵی 2018

ساڵگادۆ، کە تەواو تەمەنی بۆ پارێزەری لە خەڵکی رەسەنی ئامازۆن تەرخان کردووە، ژیانی رۆژانەی دەیان هۆز کە لە سەرتاسەری دارستانەکانی ئیستۆایی بەڵاو بوونەتەوە، تۆمار کردووە، لە ڕاوکردن و ماسی گرتن بگرە هەتا سەما و ئاینەکانیان.

وێنە نەخشراوەکەی سەر سەروچاوی ئەم کچە ئەیژێت کە ئەو سەڵتە و مێردی نەکردووە. کامپا دوو ریۆ ئەمۆنێئا بەشێکە لە مۆڵکی هۆزەکانی، ئیاڵەتی ئاکری، وێنەکە ساڵ 2016 گیراوە

ساڵگادۆ لە ساڵی 1974 ی زاینی لە دایک بووە. ئەو لە ساڵی 1994 پیشەی خۆی لە بۆاری ئابووری بەرداوە هەتا وەک وێنەگرێک دەس بکات بە کار.
ئەو ساڵانێک لە بان پرۆژەگەلێکی نێودەوڵەتی بۆ بەشداربوون لە وێنەکرتنی جۆراوجۆر کاری کردووە؛ دوای لە ساڵی 1994 ئینیستۆیەکی بەناو “ئامازۆناس ئیمیجز” ( وێنەگەلی ئامازۆن)ی لەگەڵ لیلیای خەیزانی دروسکرد.

پیاوێک خەریکی دروسکردنی کاری زینەتیە بە پەر، ریۆ گریگۆریۆ ناوچەیەکە لە ژێر دەسەڵاتی خەڵکە رەسەنەکانی، ئیاڵەتی ئاکری، وێنەکە ساڵ 2016 گیراوە

بە درێژایی ئەم ساڵانە، باندۆری ساڵگادۆ لە پیشانگاکان و کتێبە جۆراوجۆرەکان پشان و نەمایش دراوە؛ نوێترینیان، کتێبێکە کە کۆمەڵێک وێنەی لە ئامازۆنی تێدا کۆ کراوەتەوە.

بارینی باران لە پارکی نەتەوەیی سەرا دوو دویزور، ئیاڵەتی ئاکری، وێنەکە ساڵی 2016 گیراوە

ئەو ئەیژێت: هیوای من، بە هەموو هێز و وزە و بە گیان و دڵ ئەوەیە کە پەنجا ساڵی دیکە ئەم کتێبە بەشێک نەبێت لە وێنەکانی ئەو جیهانەی کە لە دەس چووە.
ئامازۆن دەبێت درێژە بە ژیانی خۆی بدات.

ژنێکی گەنج کە ئاوێنەیەکی بەدەستەوەیە وێنە لە سەر سەروچاوی ئەکێشێت. کامپا دوو رێۆ ئامۆنێئا ناوچەیەکە لە ژێر دەسەڵاتی خەڵکە رەسەنەکانی، ئیاڵەتی ئاکری، وێنەکە ساڵی 2016 گیراوە


پەرتۆکی ئامازۆن، بەرهەمی سیباستیانۆ ساڵگادۆ، لە لاین تاشین تۆمار کراوە.

نادر،ع