هونەری دیتباری ( Visual Art ) چیە؟

هونەری دیتباری ( Visual Art ) بە هونەرێک ئەوترێت کە کاتێک دروس دەکرێت بە چاو هونەرەکە ببینرێ، وەک وێنەکێشان، پەیکەرتاشی، دیزاین، دیزاینی بەرهەمەکان، چاپی دەسی، وێنەگرتن، گرافیک، دیزاینی گرافیک، دیزاینی پیشەسازی، کاشیکاری، بەرهەمە دەسیەکان، دیزاینی مۆد، ڤیدیۆ، فیلم رۆسکردن، میعماری، دیزاینی ژور، رازاندنەوەی ژور، هونەری رازاندنەوە. لە ئێستادا هونەرمەندی دیتبار ( Artist of Visual Art ) بە کەسێک ئەڵێن کە لە ساحەی هونەرە جوانەکان یان هونەری پراکتیک کار دەکات.
پانتایی هەرێمی دیزاین کردن و هونەری دیتباری ( Visual Art ) زور بەرینە.
لە راستیا ئەم هەرێمە هەموو ئەو شتانەی کە ئەبینێرێت لە خۆ دەگرێت جگە لە (شانۆگەری، موسیقا و ئۆپێرا) ئەڵبەت سنوورێکی دیاریکراو لە نێوان ئەم پێناسانەی کە کرا نییە. بۆ نموونە سەیری هونەری جسم، یان فیلم و هونەری راگەیاندن بکەن دەتوانن هەموو چەمکە هونەریەکانی دیکە لە ناو خۆیانا جێگا بکەنەوە.

ن،ع

یەکێ لە کارە بەناوبانگەکانی پیکاسۆ نیگارکێشی ئیسپانیایی
هونەری دەستی کورد کلاش چنین
کڵاش کوردی
هونەری دەسی (قاڵی) فەرش چنین
دیزاینی ناو ماڵ
دیزاینی مۆدێلی جلوبەرگ
گرافیک دیزاین
وێنە گرتن