لە 0 هەتا 100 رەنگە تەواوکەرەکان، رەنگە سەرەکیەکان و رەنگە دژ یەکەکان

لە 0 هەتا 100 رەنگە تەواوکەرەکان، رەنگە سەرەکیەکان و رەنگە دژ یەکەکان

بازنەی رەنگە سەرەکیەکان
بازنەی رەنگە سەرکیەکان، بریتیە لە شەبەنگی رەنگە جیاوازەکان کە چۆنیەتی پێکهاتن و دانینی رنگەکانمان پێ پشان دەدات

بازنەی رەنگەکان دابەش ئەکرێت بەسەر سێ بەشدا:
رەنگە سەرەکیەکان
رەنگە دووەمیەکان
پێکهاتەکان

رەنگە سەرەکیەکان یان رەنگی پلەی یەکەم
ئەۆ رەنگانەن کە بۆ دروسکردنیان لە رەنگەکانی دیکە پێک‌نەهاتوون و خویان رەنگەیلێ دیکە دێننە بوون. بەم جۆرە رەنگانە ئەوترێت رەنگە پلە یەکەمەکان یان رەنگی سەرەکی.
ئەگەر ئەم رەنگە سەرەکیانە لەگەڵ رەنگی سپی و رەش تێکەڵ بکرێن سێبەرگەلی روناکتر و رەشتر لە خۆیان دێننە بوون.
رنگەکان دابەش ئەکرێن بە سەر دوو بەشی سەرد و گەرمدا، کە رەنگەکانی سور و زەرد رەنگی گەرمن و رەنگی شین سەردە. لە کاتی تێکەڵ کردنی دوو رەنگی سەرەکی لەگەڵ یەک رەنگێکی بۆریان لێ دروس دەبێت.

رەنگەکان بەو شێوەی خوارەوە لە رەنگە سەرەکیەکان پێکهاتوون:
ئەگەر دوو رەنگی زەرد و شین لەگەڵ یەک ئاوێتە بکرێت رەنگی سەوزیان لێ دروس دەبێت.
ئەگەر رەنگی زەرد و سور لەگەڵ یەک ئاوێتە بکرێت، رەنگی پرتەقاڵی دروس دەکەن
رەنگی سور و شین لەگەڵ یەک ئاوێتە بکرێت، رەنگی مۆریان لێ دروس دەبێت.
لە لای یەک دانان و ئاوێتە کردنی ئەم رەنگانە لەگەڵ یەک، بازنەی رەنگەکان یان کۆی رەنگەکان دروس دەکەن.

رەنگە تەواوکەرەکان کام رەنگانەن:
بۆ زانین و فێربوونی رەنگە تەواوکەرەکان سەرەتا باشترە بزانین کە رەنگە تەواوکەرەکان چین؟ رەنگی تەواوکەر یان خود هەمان رەنگی پلەی دووەم، رەنگە دژیەکەکانن کە کاتێک دەگەنە یەک، هارمونیەک جوانی هەیە، لە راستیا رەنگە تەواوکەرەکان، تەواوکەری یەکترن. کاتێک دوو رەنگی تەواوکەر لەگەڵ یەک ئاوێتە ئەکرێت، رەنگی نێرما و بۆری تاریک دروس دەبێت.

رەنگە تاواوکەرەکان
فێربوون و گردنەوەی رەنگە تەواوکەرەکان، بە شێوازی ژێرەوەیە:
دوو رەنگمان هەیە؛ یەکیان رەنگی سەرەکیە و ئەوی دیکەیان رەنگی تەواوکەرە کە خۆی لە رەنگە سەرەکیەکانی دیکە دروس بووە.
بۆ نموونە ئەم دوو رەنگە شین لەگەڵ پرتەقاڵی
رەنگی شین رەنگی سەرەکیە و رەنگی پرتەقاڵی تەواوکەری رەنگی شینە، رەنگی پرتەقاڵی خۆی لە دوو رەنگی سەرەکی سوور و زەرد دروس بووە.
رەنگی شین، سوور، زەرد، رەنگە سەرەکیەکانن
لە پێکهاتەی رەنگە تەواوکەرەکان کە دانێکیان رەنگی گەرمە ئەوی دیکەیان رەنگی سەرد، بەو هۆیەوە دژبوون دروس ئەکەن، یانێ سروشتی دێتە بەر چاو کە لە وێنەکێشان رەنگە تەواوکەرەکان گرینگن. چۆن لەو شێوە هەر دوو رەنگ روناکتر ئەکەونە بەرچاو، و باڵی بینەر بۆ لای خۆی رائەکێشێت. دوو رەنگ لە رنگە تەواوکەرەکان کاتێک دەگەنە یەک، ناسکی و جوانی ئەبەخش بە یەک، هەر وەک ئەو گوڵەی کە لە سروشتا لە نێوان گەلای سەوزی دارەکان جوانیەکی چەند هێندەتر بە گوڵ دەبەخشێت.

رەنگە تەواوکەرەکان کە لە رەنگە سەرەکیەکان دروسبوون – Complementary colors

کاتێک رەنگە تەواو کەرەکان لای دەسی یەکەوە دەوەستن، خوش ئەکەوێتە بەرچاو، و ئەبێتە هۆی ئەوەی کە رەنگەکان کاریگەری زیاتریان بێت. هەروەها وادەکات کە هەتا پێکهاتەیەک compounds باشتر و روناکتر بێتە بەر چاو.

خاڵێک لە سەر رەنگە تەواوکەرەکان هەیە کە ئەویش ئەوەیە کاتێک دوو رەنگی تەواوکەر بە رێژەیەکی یەکسان لەگەڵ یەک ئاوێتە بکرێت رەنگێکی بۆری لێ دروس ئەوێت، بەڵام ئەم شتە تەنیا لە حەدی تیئۆریە. لەبەر ئەوەی کە رەنگە تەواوکەرەکان و رەنگە سەرەکیەکان کە لە راستیا دروس دەبن. بە رێژەی پێویست رەنگی راستی پێویست نین و هەروەها ئەو رەنگانەی کە بە تیئوری باس کراوە، شەبەنگی روناکین و نە رەنگانێک کە لە وێنەیەکی هونەری کە لە بازار بونیان هەیە، هەروەها پێکهاتەی دروستیش نایەننە بوون.

لیستی رەنگە تەواوکەرەکان
رنگی مور، تەواوکەری رەنگی زەردە
رەنگی پرتەقاڵی تەواو کەری رەنگی، شینە
رەنگی سەوز، تەواوکەری رەنگی سورە

رەنگە تەواوکەرەکان رەنگی گەۆر
کاتێک رەنگە تەواوکەرەکان لەگەڵ یەک ئاوێتە بکەین، رەنگی گەۆر دروس دەبێت. چاوەکان دوای دیتنی رەنگی گەۆر پێویستیان بەوە دەبێت هەتا رەنگە تەواوکەرەکانی گەۆریش ببینن. مۆر و زەرد، پرتەقاڵی و شین، سور و سەوز ، رەنگە تەواوکەرەکانی گەۆرن.

رەنگە گەۆرەکان – Shades of gray

رەنگە پێکهاتووەکان
هەروا کە ئاماژەی پێ‌کرا رەنگی تەواوکەر لە ئاوێتەکردنی دوو رەنگی سەرەکی لەگەڵ یەک پێکهاتووە، ئێستا ئەگەر بە رێژەیەکی یەکسان رەنگی سەرەکی لەگەڵ رەنگێکی تەواوکەر ئاوێتە بکەین، رەنگێکی تەواوکەری دیکەی نوێ دروس دەبێت.

رەنگە دژ بە یەکەکان لە ناو نیگارکێشی
رەنگە دژ یەکەکان بریتین لە
:
دژە سێبەر
دژ یەکەکان وەک ، تاریکی بەرانبەر روناکی
سەرد بەرانبەر گەرم
تەواوکەرەکان دژە تەواوکەرەکان
دژە هاوکاتیەکان
دژە تێربوونەکان

دژە سێبەر: ساکارترین جۆری رەنگەکان، دژە سێبەرە. لەم جۆرە دژە تەنیا ئەوە بەسە هەتا رەنگ‌گەڵێک کە رێژەی سێبەریان لە سەرەوەیە لای یەکەوە دا بنین.

دژ بوون تاریکی و روناکی( دژ بوون لە نێوان دوو جەمال یان دوو دیمەنی رەنگ): رەش و سپی سیمبولی روژ و شەون، و باشترین و بەهێزترین کەرەستە بۆ دەربرینی نیگارکێشیە. ئەم دوو رەنگە، رەش و سپی دوو بەرەی دژ یەکن کە لە نێوان ئەو دوو رەنگە، رەنگی بۆر و مات زۆرن. کە دیتنی ئەم رەنگە مات و بورگەلە بە رێژەی هەستیار بوونی چاوەکانەوە بەسراوە، بۆر بەهۆی ماتی و” نێرما ” بوونی بەسراوە بە رەنگەکانی دەوروبەریەوە؛ لەگەڵ رەنگەکانی دژ خۆی خووی گرتووە و لە توندیەکەیان کەم ئەکاتەوە، ئەتوانێت کاریگەریان کەمتر بکاتەوە. رەنگی بۆر بە ئاوێتە کردنی رەنگی سپی لەگەڵ رەش یان خود، ئاوێتەکردنی رەنگە تەواوکەرەکان لەگەڵ یەک پێکهاتووە.

دژەکان، سەرد و گەرم: یەکێ لە هۆیەکانی بەکار هێنانی رەنگە دژیەکەکان لە نیگارکێشی، بەکار هێنانی رەنگە دژیەکەکان وەک رەنگی سەرد و گەرم، دەتوانێت ئەمە بێت کە رەنگە سەرد و گەرمەکان ئەتوانێت هەستی سەرما و گەرما بە کەسەکان و دەوروبەر بدات.

دژەکان لە نێوان رەنگە تەواوکەرەکان: لە بازنەی رەنگە تەواوکەرەکان، دوو رەنگ جیا لەوەی تەواوکەرن، ئەتوانن رەنگە دژیەکەکان بن لەناو نیگارکێشیدا. بۆ نموونە: رەنگی زەرد و مۆر، جیا لەوەی کە رەنگی تەواوکەرن دژی شەو و رۆژیشن.

رەنگی مۆر و زەرد نیگارەکە ئابستراکە

هاوکات دژ بوون: ئەم دژە کاتێک پێک دێت کە چاوەکانی کەسی بینەر، رەنگانێکی بینیوە و هاوکات بە شێوەی لەناکاو هەست بە رەنگە تەواوکەرەکانیشی دەکات؛ لە کاتێکدا پێدەچێت رەنگە تەواوکەرەکان لەو شوێنە بە شێوەی گشتی، زەحمەت بێت بە چاو ببینرێت.

دژ تێربوون: تێری هەر رەنگ لە راستیا رێژی باشی رەنگەکان پشان دەدات. ئەم جۆرە دژە لە نێوان رەنگە بەهێز و گرانەکان دروست دەبێت.

پێکهاتەی رەنگەکان
رەنگە نێرماکان: بە رەنگانێک کە لە رەنگەکانی دیکە پێکهاتووە، رەنگی نێرما ئەوترێت. رەنگە نێرماکان دەتوانن گاریگەری ئەرێنی و نەرێنیان هەبێت. رەنگی قاوەیی، بۆر،، رەش، بژ و سپی رەنگە نێرماکانن.

رەنگە زۆر گەرمەکان
رەنگە زۆر گەرمەکان: ئەو رەنگانەن کە لە رەنگەکانی دیکە پێک‌نەهاتوون و زۆر بەهێزو هێرشبەرن و ئەبێتە هۆی وروژاندنی سیستەمی دەمارە عەسەبیەکانی مێشک. بۆ نموونە یەکێ لەو رەنگانە، رەنگی سورە.

رەنگە سەهۆڵیەکان
رەنگە سەهۆڵیەکان: شێوەی وەک بەفر و سەهوڵبەندانە و ئەو هەستەی کە رەنگە سەهۆڵیەکان بە بینەری ئەدەن، بەرانبەر ئەو هەستەیە کە رەنگە زۆر گەرمەکان دەیدا بە بینەر. دەتوانین رەنگی شین وەک نموونەیەک لە رەنگە سەهۆڵیەکان بێنینەوە.

رەنگە گەرمەکان
رەنگە گەرمەکان: ئەو رەنگانەن کە لە نێوان دوو شەبەنگی تیشکی پرتەقاڵی و زەرد، کە لە پێکهاتەیان رەنگی سوریش هەیە، رەنگە گەرمەکان چێژ بەخش و وروژێنەرن، و هەستی گەرما ئەگوازێتەوە. لە نیگارکێشیدا، رەنگە گەرمەکان، بە رەنگە نزیکەکانیش ناو دەبن چونکە ئەبنە هۆی ئەوەی شتەکان نزیکتر بێنە بەر چاو.

رەنگەکان و ئەو رەنگانەی کە لە رەنگە سەرەکیەکان پێکهاتوون

رەنگە سەردەکان
رەنگە سەردەکان: بنەچەی رەنگە سەردەکان رەنگی شینە. رەنگە سەردەکان لە نێوان دوو شەبەنگی روناکی رەنگە تەواوکەرەکانی سەوز و رەنگە مۆرەکان دێن. جیاوازی نێوان رەنگی سەرد لەگەڵ رەنگی سەهۆڵی لەمەدایە کە لە ناو رەنگە سەردەکان رەنگی زەردیان تێکەڵاو کراوە. رەنگە سەردەکان تەری و تازە بوونمان پێ دەبەخشێت.
لە نیگارکێشیدا؛ بە رەنگە سەردەکان، رەنگی دووریش دەگوترێت، چۆنکە هەستی دوور بوونی شتەکانمان لە مەودا راستیەکانی خۆیان بە ئێمە دەگەینن.

رەنگە روناکەکان
رەنگە روناکەکان: کەم رەنگترین رەنگەکانن، روناک بوونی هەنێک لە رەنگەکان بەهۆی دیار نەبوونی ئەو رەنگانەوەیە کە لێیان پێکهاتووە. رەنگە گەرمەکان هەستی ئارمی و بێدەنگی بە کەسەکان دەبەخشێت.

رەنگە تاریکەکان
رەنگە تاریکەکان: ئەو رەنگانەی کە بۆ دروسکردنیان لە رەنگی رەش کەڵک وردەگیرێت، رەنگی تاریکن. ئەم رەنگانە ئەبنە هۆی ئەوەی ئەو جێگا بچوکتر بێتە بەرچاو.
لە پێکهاتە یان لای دەس یەکتر دانانی رەنگی روناک و تاریک؛ بۆ پشاندانی دژیەکەکان لە سروشت، کەڵک وردەگیرێت، بۆ نموونە وەک رۆژ و شەو.

ئەوشتەی کە دەبێ لەسەر چەرخەی رەنگەکان بزانین
رەنگە تەواوکەرەکان
رەنگە یەک رەنگیەکان
ئەو رەنگانەی لەیەک ئەچن
رەنگە سێ‌لاکان
رەنگە چوارلاکان
رەنگە سەرەکیەکان، لاوەکیەکان و دەستەی سێیەم
رەنگە تەواوکەرەکان، لە چەرخەی رەنگەکاندا: دوو رەنگ کە بەرانبەر یەک بوەستن پێیان دەڵین رەنگی تەواوکەر.

رەنگەکان

رەنگە تەک رەنگیەکان
رەنگە تەک رەنگیەکان: بە پێ یاسای چەرخەی رەنگەکان؛ هەر رەنگ سێ رەنگی جیاوازی دیکەی لە ناو خۆیدا هەیە، کە بریتیە لە:
سێبەری رەنگەکان
پلەی رەنگەکان
بنی رەنگەکان
بەم رەنگانە، ئەوترێت تەک رەنگ.
لە نیگارکێشی ئەگەر پێویست بە هارمونی رەنگەکان بوو ئەو تەک رەنگانە بکار دەبرێت. چۆن لە ناو دژیەکەکان و وێنە دژیەکەکان جێگایان نابێتەوە.
بۆ دروسکردنی سێبەری رەنگێک، رێژەی رەنگ و بنی رەنگ،ْ دەبێت بە رەنگە سەرەکیەکەمان رەنگی سپی، بۆر و یان رەش زێدە بکەین. بە زێدە کردنی رەنگی رەش لەناو رەنگە سەرەکیەکان، رەنگەکە تاریکتر دەبێت و سێبەری رەنگ دروس دەبێت. سێبەرەکان دەتوانن نیگارەکەمان کاریگەرتر پشان بدەن.
ئاوێتە کردنی رەنگی سپی لەگەڵ رەنگی سەرەکی، لە تۆخی و توندی رەنگەکە کەم دەکاتەوە و بن رەنگەکە دروس دەکات، بن رەنگ بۆ بریقەداری و بەڵانس لە پێکهاتەی رەنگە روناکەکان بەکار دەبرێت.
بۆ دروسکردنی رێژی رەنگ، بە رەنگی سەرەکی پێکهاتەیەک لە رەش، سپی و بۆر، زیاد دەکەین. کە لە راستیا رەنگێکی کەم رەنگتر لە رەنگی سەرەکیمان بۆ دروس دەکات.

رەنگە لێکچووەکان
رەنگە لێکچووەکان: لە ناو چەرخەی رەنگ، سێ رەنگ کە لای یەکەوە دادەنرێن رەنگی لێکچویان پێ ئەوترێت. لە بەکار هێنانی ئەم سێ رەنگە دەبێت زۆر وریا بین، بۆ بەکار هێنانی ئەم رەنگانە، باشترە یەک رەنگ وەک رەنگی بنچینە هەڵبژێرین؛ و بە رێژەیەکی کەم و گونجاو رەنگە لێکچوەکانی دیکە بەکار بێنین.

رەنگە سێیانیەکان
رەنگە سێیانیەکان: لە ناو چەرخەی رەنگ، سێ رەنگ کە لە مەودای یەکسان لە یەکتر وەستاون، پێیان ئەوترێت رەنگە سێدانەیەکان. ئەم رەنگە سیانیانە ئەبنە هۆی دروسکردنی دژی‌گەورە و جوڵە، ئەڵبەت ئەم رێژە لە دژیە، بە رادەی دژیەکانی رەنگە تەواوکەرەکان نابێت.

رەنگە چواریەکان
رەنگە چواریەکان: ناو چەرخەی رەنگ، بەچوار رەنگ کە لە مەودای یەکسان لەیەکتر وەستاون، پێیان ئەوترێت رەنگە چواریەکان. بۆ پێکهاتەی رەنگە چواردانەیەکانیش دەبێت یەک رەنگ وەک رەنگی بنچینە هەڵبژێرین، ئەوجا رەنگەکانی دیکە بەشێوەی بەڵانسێکی گونجاو لەگەڵ رەنگە سەرەکیەکە ئاوێتە بکەین، کاتێک رەنگەکان زۆر بوون کەمێ قورسترە بەڵانس دروس بکەین.

رەنگە سەرەکیەکان، لاوەکی و دەستەی سێیەم
چەرخەی رەنگ بە بەش: لەمەدا رەنگەکان، لە نێوان رەنگە سەرەکیەکان، رەنگە تەواوکەرەکان، لاوەکی و رەنگە دەستە سێیەمیەکان دابەش دەبێت.
بەو شێوەی کە فێر بووین، رەنگە سەرەکیەکان؛ رەنگی شین، سور و زەردن، کە ئەم رەنگانە رەنگەکانی دیکە دروس دەکەن لە کاتێکدا خۆیان لە رەنگەکانی دیکە دروسبوون.

رەنگە تەواوکەرەکان
رەنگە تەواوکەرەکان: کە لە دوو رەنگی سەرەکی پێکهاتووە. لەناو چەرخەی رەنگ؛ رەنگە تەواو کەرەکان سێ رەنگن:
رەنگی پرتەقاڵی: لە رەنگی زەرد و رەنگی سوور پێکهاتووە
رەنگی مۆر: لە رەنگی شین و سوور پێکهاتووە
رەنگی سەوز: لە رەنگی شین و زەردە پێکهاتووە

رەنگە پلە سێیەمیەکان
رەنگە پلە سێیەمیەکان: لە ناو چەرخەی رەنگ، رەنگە دەستە سێیەمیەکان هەمان ئەو رەنگە پێکهاتووانەن، کە بە ئاوێتە کردنی دوو جۆر رەنگ لەگەڵ یەک کە یەکیان رەنگی سەرەکیە ئەوی‌تریان رەنگی تەواو کەر پێکهاتووە و دروس دەبێت.

نووسین: نادر،ع