رەنگی نێرما چییە و لەبەر چی بەو رەنگە ئەوترێت رەنگی نێرما
رەنگە سەرەکیەکان یان پایەی رەنگەکان رەنگی شین، سور و زەردە
بێجگە رەنگی سپی هەموو رەنگەکان لەم سێ رەنگە دروس دەبن
بۆ نموونە رەنگی پرتەقاڵی لە دوو رەنگی سور و زەرد پێکهاتووە و رەنگی مۆر لە رەنگی سور و شین هتد..
بەڵام لێرە ئێمە ئەمانەوێت باس لە رەنگی رەش بکەین.
رەنگی رەش لە ئاوێتە کردنی سێ رەنگی سەرەکی بەیەکەوە ( سور، شین و زەرد) دروس دەبێت.
چۆن پێکهاتەکە لە سێ رەنگی سەرەکیە بنی یەک دەکەون هیچکامیان ناتوانن زاڵ بن بەسەر ئەویتریانا و هەر سێ رەنگی سەرەکی لەناو یەکدا ئەتوێتەوە. لەم شێوە ئەو رەنگەی لێیان دروس بووە نێرمایە.
هەر بەم هۆیەوە بە رەنگی رەش ئەوترێت رەنگی نێرما ئەڵبەتە رەنگی سپیش بەهۆی ئەوەی کە ناوکەی رەنگی نییە بە رەنگی نێرما دێتە ئەژمار بەڵام رۆڵی رەنگی سپی زیاتر بۆ روناکیە و لە زیندویی رەنگ کەمەوە ناکات.
ئێستە کە رەنگی نێرما ناسرا چییە دەبێت ئەم خاڵەش لە بەرچاو بگرین کە رەش لە هەر پێکهاتنێک گەرەکی بێت ببێت. ئەو پێکهاتنە نێرما دەکاتەوە، هەم لە روناکی رەنگ همیش لە زیندویی رەنگ کەمەوە دەکات هێور و ئارامی دەکاتەوە.
هەروەها رەنگە ” گەۆر یان بۆرەکان” بە رەنگی نێرما دێتە ئەژمار .
نووسین: نادر،ع